Mehmet Sıddık Kaya,Fikret Kavğalı,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2017
دیاربه‌كر - AA
بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری" له‌سه‌ری كراوه‌ته‌وه له دادگای دیاربه‌كر گوتەی لێ وەرگیرا.
بوڵدان كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌ك له دیاربه‌كر بوو، له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه گوتەی لێوه‌رگیرا كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری" له‌سه‌ری كراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن 1ـه‌مین دادگای قورسی ئاگریه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای به‌رگریكردن له خۆی بوڵدان دادگای بهحێهێشت و، له كاتی ده‌رچوونیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان دووا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئیفاده‌یه‌كی زۆر درێژی نه‌داوه و، گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا من په‌رله‌مانتارم و پارێزبه‌ندیم هه‌ر هه‌یه. له هه‌مان كاتدا بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانم".
بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا بوڵدان، تۆمه‌ته‌كانی سەری رەت كردووه‌تەوە.