Zafer Fatih Beyaz
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆمارى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، رایگه‌یاند: "له ناخى دڵمه‌وه پیرۆزبایى جه‌ژنى كریسمس له هاووڵاتیانى كریستیانیمان ده‌كه‌م. له چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌ها شارستانییهتییهى تێیدا ده‌ژین، هه‌بوونى ئاین و كولتوورى جیاواز وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك ده‌بینین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێدا پیرۆزبایى له هاووڵاتیانى كریستیانى وڵاته‌كه‌ى كرد.
ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایى جه‌ژنى كریسمسی له هاووڵاتیانى كریستیانى وڵاته‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى ئه‌و به‌ها شارستانییهتییهى تێیدا ده‌ژین، هه‌بوونى ئاین و كولتوورى جیاواز وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ك ده‌بینین، ئه‌و تێگه‌یشتنه كه بنه‌ماى یه‌كریزى و یه‌كێتى، ئاسووده و ئاسایشى گه‌له‌كه‌مانه، گرنگترین هێزى ئێمه‌شه كه پێكه‌وه ژیانى داهاتوومان به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".