Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ده‌مانه‌وێت له‌مساڵدا ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ دووهێنده‌ی ساڵی رابردوو به‌رزبكه‌ینه‌وه. ئینشائه‌ڵڵا تا هه‌ڵگرتنی بێكاری له رۆژه‌ڤی وڵات‌دا به‌رده‌وام ده‌بین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامێکی بە بۆنەی سه‌ری ساڵی زایینی‌دا باسی له ساڵی 2017 و كارنامه‌كانی ساڵی ئایندهی توركیا كرد و له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و فه‌تۆوه گوتی: "لە ساڵی ٢٠١٧دا، هەنگاوی زۆر گرنگمان ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە فەتۆ و پەکەکە، بە تایبەتی لە رووی ئابوورییەوە رووبەڕووی هێرشی جددی بووینەوە. شکور بە تێگەیشتووی گەلەکەمان و بە توانایی حکوومەتەکەمان و بە پشتیوانی دۆستەکانمان شکستمان بەو هێرشانە هێنا".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌م جۆره باسی له هه‌ڵبژاردنی گشتی كه بڕیاره 2019 به‌ڕێوه‌بچێت كرد.
"مانگی ئاداری ٢٠١٩ هەڵبژاردنی خۆجێی ئەنجام دەدرێت و مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆماری ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە روانگەی داهاتووی وڵاتەکەمان هەستیاری گرنگی هەیە. چاوەڕێی رێگانیشاندان و بە پیرەوە هاتنی هاووڵاتییانمان دەکەم بە گڕوتین، ئامانج و وزەوە لە پێناو داهاتووی وڵات و گەلەکەمان بۆ تیمەکان. دەبێت وریابین بەرامبەر هاندانەکان لەو قۆناغە هەستیارە و هەرگیز رێگە نەدەین بەوانەی لە پێناوی حسابی سیاسیی‌دا دەیانەوێت بکەوینە گیانی یەکتر".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "دەزانین کە ساڵی داهاتوو لە ناوخۆ و دەرەوە پێشهاتی زۆر گرنگ چاوەڕوانمان دەکەن. بۆ بەهێزکردنی وڵاتەکەمان لە هەموو بوارێک‌دا، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشە نوێیانەی لەنێو پشتیوانی و هەماهەنگی دەوڵەت-گەل رووبەڕوومان دەبنەوە شەو رۆژ کار دەکەین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی له پرسی قودسیش كرد و گوتی: "پرسی قودس كراوه‌ته بابه‌تێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ موسڵمانانی وڵاته‌كه‌مان و ناوچه‌كه و سه‌رتاسه‌ری جیهان. هه‌نگاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا، جگه له ئیسرائیل له هیچ وڵاتێك په‌سه‌ند نه‌كراوه. به پێچه‌وانه‌وه له ده‌رگای پێشهاتێكی ئه‌رێنیی داوه بۆ راگه‌یاندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی فه‌ڵه‌ستین. سوپاسی هه‌موو گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته بوێرانه‌ی له‌مباره‌وه نیشانیانداوه".