Hemn Osman
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
له شاری وان ئهو قهلانهی له دۆخێكی سرووشتیدا بەخێو دهكرێن، لهگهڵ نزیكبوونهوهی سهری ساڵ خواستێكی زۆریان لهسهره.
ئەو هاووڵاتییانەی ئارەزووی خواردنی گۆشتی قەل دەكەن لە سەری ساڵدا، گرنگی دەدەن بەوەی كە قەلەكە لە دۆخێكی سرووشتیدا بەخێو كرابێت.
كامیل چاكان، كە لە سەر ئارەزوو و خواستی هاووڵاتییان لە بەهارەوە بێچووەكانی قەل بەخێو دەكات و گەورەیان دەكات، بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی: "پێش ئەوەی قەلەكان بفرۆشین، لە دۆخێكی سرووشتی و بە تایبەتی بەخێویان دەكەین".
چاكان، باس لەوە دەكات كاتێك یەكەمجار قەلی بەخێو كردووە، زۆر دڵخۆشبووە بە كارەكەی بۆیە لەسەری بەردەوامبووە و داخوازییەكانی خەڵكی بۆ قەل دابین كردووە.
چاكان، ئاماژە بەوە دەكات كە بەشێكی زۆری ئەو قەلانەی بەخێویان دەكات دەیان فرۆشێتەوە و دەڵێت: "زۆربەی كاتەكانی رۆژ بە بەخێوكردنی قەلەوە بەسەر دەبەم. وەك شوان ئاگاداریان دەبم. بەدرێژایی ساڵ كڕیارم هەیە، بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رێژەی فرۆشمان بەرزبۆتەوە. لەبەرئەوەی قەلی دەدەم بە 60 لیرە هەندێ كڕیار بە جارێك چەند دانەیەك دەكڕن. لەگەڵ هەر كڕیارێكمدا كڕیاری دیكەش دێتەوە. چونكە كڕیار خۆی قەلەكان هەڵدەبژێرێت. ئەگەر فرۆش بەو شێوەیە بێت تا سەری ساڵ سەرجەمیان دەفرۆشم".