Kaan Bozdoğan
25 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو پەیامەی بەبۆنەی ٢٦ی ئاب، هەفتەی سەرکەوتن بڵاوی كردهوه، ڕایگهیاند: "ئەو کاروانە شکۆدارەی گهلی ئازیزمان لە ساڵی ١٠٧١ لە مەلازگیرت دەستیپێکرد، سەرەڕای ههموو سەختییەکان، دوای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهاتن بە دامەزراندنی کۆمارەکەمان بهرز ڕاگیرا و به ئامانج گهیشت".
لە هەژماری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لە تۆڕی کۆمەڵاتی NSosyal، پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی ٢٦ی ئاب هەفتەی سەرکەوتن بڵاوکرایەوە.
سهركۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بهوه كرد کۆتا هەفتەی مانگی ئاب کە تیایدا سەرکەوتنی مەلازگیرت بەدەستهات و هێرشی گەورەش بە سەرکەوتن کۆتاییهات وەک هەفتەی سەرکەوتن یادی دەکرێتەوە و، ڕایگهیاند: "ئەو کاروانە شکۆدارەی گهلی ئازیزمان لە ساڵی ١٠٧١ لە مەلازگیرت دەستیپێکرد، سەرەڕای ههموو سەختییەکان، دوای ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستهاتن بە دامەزراندنی کۆمارەکەمان بهرز ڕاگیرا و به ئامانج گهیشت. ئەم تێکۆشانە پڕ لە ورەیە هێزی بە گهلی ئازیزمان بەخشی بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی گرنگ لە پێناوی گەیشتن بە داهاتوویەکی گەشاوە، دوای ڕاگەیاندنی کۆماریش هەنگاوی گرنگ لە پێناوی پێشکەوتن و گەشەسەندنی خێرادا نران. ئەو قوربانییهی باوباپیرانمان بۆ نیشتمانیکردنی خاکەکەمان دایان لەگەڵ ئەو ورەیەی تێکۆشانی گهلهكهمان کە بووە نموونە بۆ هەموو جیهان، گەورەترین دەستەبەری کۆمارەکەمانە. ئەم ورەی ئێستا لە کۆمارەکەماندا ههیه کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات و بە ئامانجی سەدەی تورکیا بەرەوپێش دەچێت. بەبۆنەی هەفتەی سەرکەوتنەوە، بەتایبەت سوڵتان ئالپ ئاڵپارسڵان و غازی مستەفا کەمال و تهواوی شەهیدانمان بە ڕێز و ڕەحمەت یاد دهكهینهوه، سوپاسگوزارین بهرامبهر غازییەکانمان و ، گەرمترین سڵاو ئاراستەی سەرجەم ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و هاووڵاتییانمان دەکەم".