ئیزمیر
ھەریەک لە سەماکاران تاتار کریستینا ی ڕۆمانی و پاوڵی مۆڵدۆڤی یەکەمی پێشبڕکێیەکە بوون.
لەو پێشبڕکێیەدا کە لەژێر ناوی سەما بۆ عەشق و سەما لەگەڵ عەشقدا رێخرابوو، ٣٠ سەماکاری ١٥ وڵاتی جیاوازی جیھان بەشداربوون و ھەریەک لە تاتار کریستینای ڕۆمانی و (پاوڵ)ی مۆڵدۆڤی یەکەمی پێشبڕکێیەکە بوون.
ئێدگار مارکۆس و ئالینا نۆواکی لە ئیسپانیا دووەم و کاستێ ماۆی ئیتاڵیش سێھەم بوون.
لە کۆتایی پێشبرکێکەدا لەلایەن ھەریەک لە سەرۆکی شارەوانی کارشیاکا و سەرۆکی فیدراسیۆنی سەماکەرانی تورکیا خەڵان بەسەر براوەکاندا دابەشکرا.