Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''پێشنیاری ئه‌وه‌م بۆ پوتین کرد که 'ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان به پاره‌ی خۆمان بکه‌ین. من چیم له‌تۆ کڕی به روبل پاره‌که‌یت ده‌ده‌مێ، تۆش چیت له‌من کڕی به لیره بمده‌رێ'. پێشنیاری هه‌مان شتم بۆ چینیش کرد. به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو لێی ده‌ڕوانن. فه‌رمانم به بانکی ناوه‌ندیش کردووه. هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م رێگایانه‌وه کاره‌کان به‌ڕێوه‌به‌رین''.
سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مەراسیمی کردنه‌وه‌ی مۆڵێکی بازرگانییدا له‌ئیستانبوڵ به‌شدارییکرد و گوته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد.
ئەردۆغان رایگه‌یاند: ''دراو ئامرازێکی فشارکردنە و ئەم دراوە ئەگەر بەرامبەرێکی نەبێت، ئەگەر لەبەرامبەر ئەو پارەیەی کە چاپ دەکرێت شتێک نەبێت، ئەوا لەرێگەی ئەو پارەیەوە کە چاپ دەکرێت سەدان ملیار دۆلار بۆ کەسێک دەڕوات. ئەمە بابەتەکەیە. پێویستە سەرەتا ئێمە چارەسەری ئەمە بکەین. بۆچی ئەو پارەیە لەژێر سەرینەکەتدا هەڵدەگریت کە شتێک لەبەرامبەریدا بوونی نییە. وەرن با ئەم پارەیە بکەینە پارەیەکی نیشتمانیی".
ھەروەھا گوتیشی: "کاتی ئەوەیە کە خاوەنداریەتی لە بەها نیشتمانییەکانمان بکەین. وەرن دۆلار و یورۆکانتان بکەنە لیرەی تورکی. لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا کە دەیانەوێت ئێمە بڕوخێنن و مەحکووممان بکەن، چی لەژێر سەرینەکانتاندایە بیکەن بە لیرەی تورکی. دەڵێن 'ئەی ئەگەر زەرەرمان کرد؟' تەماشاکە ئەمە کارێکی میللییە، بەرەکەتی تێدایە، لەمەدا زیان ناکەیت، خەمت نەبێت. ئەوەی کەزیانەکەت پێدەکات ئەوەی دیکەیە. چونکە ئەوەی دیکە نوێنەری لۆژیکێکی داگیرکارە. تۆ لەرێگەی ئەوەی کە خۆجێیی و نیشتمانیی بیت، لەرێگەی ئەوەی کە خاوەندارێتیی لەپارەکەت بکەیت، ئەم پارەیە لێرە دەمێنێتەوە''.
گوتیشی: ''ئێستا چی دەکەن، ئەمە زۆر گرنگە، ئەم جارە لەرێگەی بۆرسە، دراو، سو‌و، و ھەموو ئەو قۆرخکارییانەی دیکەوە ھەوڵی سەرخستنی کارەکەیان دەدەن. بەداخەوە ژمارەیەک لەخاوەنکاران کە داناییان نییە، ژمارەیەک دەستە و کۆمەڵە، لەوماوەیەدا بە ئاشکرا پشتیوانی‌یان دەکەن. ئەو پێکھاتەیەی کە لەھەموو ھەوڵەکانی دەستگرتن بەسەر ئیرادەی گەلدا لەریزی پێشی پێشەوە بووە، بە ٢٨ی شوباتیشەوە، زۆر گەشبینییە کە چاوەڕێی ئەوەی لێبکرێت بەجۆرێکی دیکە رەفتاربکات''.
- ''پێویستە کێشەی سو‌و چارەسەر بکەین''
سەرکۆماری تورکیا جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه که پێویستە کێشەی سو‌و چارەسەر بکەن و گوتی: ''دەزانم کە بەتەنهام، بەڵام بەردەوام دەبم لەخەباتم و سوورم لەسەری''، دواتر رایگه‌یاند: ''سو‌و وەک ئامرازێکی گرنگی داگیرکاریی دەبینم، وەک یەکێک لەگرنگترین ئامرازەکانی لۆژیکی داگیرکاریی تەماشای دەکەم و وەک کەرەستەیەک بۆ تەنگەتاوکردنی وەبەرهێن دەبینم. ئەوەی کە لەئێستادا لەتورکیا زۆرترین پارە بەدەستدەهێنێت وەبەرهێنی راستەقینە نییە، بەڵکو ئەوانەن کە لەسێکتەری داراییدا کاردەکەن''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد له ١٥ی ته‌مووزدا، هه‌روه‌ك چۆن ده‌ست له ناوده‌ست به‌ده‌م دیموكراسیی، ئازادیی و داهاتوومانه‌وه چووین و پاراستمان، ئێستاش كاتی ئه‌وه‌یه به‌ده‌م ئابووریمانه‌وه بچین و بیپارێزین و گوتی: ''رۆژی ئه‌وه نییه هه‌ر قسه بكه‌ین و لاف لێبده‌ین، كاتی كرداره. رۆژی ئه‌وه نییه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئابووری توركیا دروست بكرێت، كاتی پشتیوان كردنێتی. من سوپاسی خانه‌واده‌ی جه‌واهیر ده‌كه‌م كه به‌ده‌م بانگهوازهكانمانهوه هاتن و له‌بری دراوی بیانی به لیره‌ی توركی ئه‌م ناوه‌ندی بازرگانییه‌یان به‌كرێ گرتووه كه كردوومانه‌ته‌وه. هه‌ركاتێک ژماره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه زیاد بكات كه به‌م شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن، ئه‌وا به خێرایی ئه‌و پیلانه تێكده‌درێت كه له‌رێگه‌ی دراوه‌وه ده‌رهه‌ق به وڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت".
- ''قه‌رزاری سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی نین''.
ئەردۆغان رایگه‌یاند: ''تورکیا بەرەوڕووی رۆژانێک بووەوە کە نەیدەتوانی مووچەی کارمەندانی بدات، ئەم وڵاتە لەبەردەم دەرگای سندوقی دراوی نێودەوڵەتییدا بەملکەچی چەندین رۆژی پڕئازاری بەڕێکرد. بەڵام ئێستا ئێمە قەرزاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی نین. سوپاس بۆ خودا لەئێستادا لەرێگەی یەدەکی بانکی ناوەندیمانەوە کارەکانمان بەڕێدەکەین و وریاشین. ئەوانەی کە باسی سیناریۆکانی کارەساتیان دەکرد، ئەو کاتە خۆشیی چەند هێندەکردنی پارەکانیان و گۆڕینی قەیرانەکەیان بۆ دەرفەت دەچەشت. ئەو کاتەی کە گەل بە ئازارەوە دەتلایەوە ئەوان لە کۆشکەکانیاندا لهخۆشیدابوون''.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی له ١٥ی تهمووز به ئیف ١٦ كان، به هێلیكۆپته‌ری جه‌نگی، تانك و تۆپ بمانڕۆخێنن، ئه‌مجاره هه‌ول ده‌ده‌ن به كوده‌تای ئابووریی بمانڕوخێنن. هه‌ردووكیان یه‌ك شت ده‌ڵێن؛ 'فشاری دراو'. ده‌ڵێم نه‌كه‌ن بچن هێرش بكه‌نه سه‌ر دۆلار و یۆرۆ، وه‌رن ئه‌گه‌ر ئه‌و دراوانهتان هه‌یه و كۆتان كردووه‌ته‌وه بیگۆڕن به پاره‌ی ناوخۆمان، به پاره‌ی میللیمان. داهاتوو له پاره‌ی ئێمه‌دایه".