Kemal Karadağ
28 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
لە ئەنجامی کارەکانی قایلکردن کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس بەڕێوەدەچێت، پێنج ئەندامی دیکەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە ریزی رێکخراوەکە ھەڵاتن و خۆیان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ناوخۆیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەو تیرۆریستانەی کە خۆیان رادەستکردووەتەوە، لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٤- ٢٠٢٠دا چوونەتە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لە تورکیا، عێراق و سووریا کردەی تیرۆریستییان ئەنجامداوە.
ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، خانەوادەی سێ لەو تیرۆریستانەی کە خۆیان رادەست کردووەتەوە لە نێو ئەو خانەوادانەن کە لە دیاربەکر "ئێشکگری رۆڵەکانیان" گرتووە.
بەمشێوەیە، ٣١هەمین خانەوادە لەوانەی کە لە بەردەم ناوەندی رێکخستنەکانی ھەدەپە لە دیاربەکر ئێشکگری رۆڵەکانیان دەگرت، بە بینینی رۆڵەکانیان شادبوونەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکراکرا، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لە ماوەی ئەمساڵدا لە رێگەى قايلكردنەوە خۆیان رادەستکردووەتەوە بۆ ١١٤ تیرۆریست بەرزبووەتەوە.