Rewa Mahmut Hasan
06 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2016
زونگوڵداغ - AA
دوای ئەوەی هەدەپە کارەکانی خۆی لە پەرلەمانی تورکیا راگرت، کاردانەوە حزبی و حکوومیەکان بەردەوامیان هەیە و، لەوبارەیەوە وەزیری ژینگەو شارەوانی تورکیا، محەمەد ئۆزهاسەکی رایگەیاند کە ئەوان وەک ئاک پارتی بەردەوام دەبن لەکارەکانیان لەناو پەرلەمان و چالاکییە یاساییەکان درێژە پێدەدەن و پرسیاری ئەوەشی لە بەرپرسانی هەدەپە کرد کە ئایا چۆن دەتوانن کاروباری پەرلەمان راگرن.
ئۆزهەسەکی لە شاری زونگولداغ باکووری رۆژئاوای تورکیا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی راگرتنی کارەکانی ناو پەرەلەمان لەلایەن هەدەپەوە گوتی: "مەراقمە بزانم چۆن دەیوەستێنن. پەرلەمان کاری خۆی دەکات، دەچین و ئەرکی خۆمان رادەپەڕێنین، چالاکییە یاساییەکانمان پەرە پێ دەدەین. کار نییە نەیکەن بۆ ناشرینکردنی خۆیان. کاتێک وەک پەرلەمانتار یەکەمجار چوومە پەرلەمان سەرم سوڕما. دواتریش شەرمم کرد. بۆ گفتوگۆکردنی یەک ماددەی یاسایی، ٣-٤ سەعات وەک کەڵەشێر شەڕ دەکەین. لە بابەتەکە دەردەچن، لەو شەڕە ٤ سەعاتیەدا میللەت سەرقاڵ دەکەن. ئەمە وەستاندنی کاری پەرلەمانە. لە رۆژێکدا بە ئەستەم دەمانتوانی یەک ماددەی یاسایی تێپەڕینین. بەدەر لەوە هچ شتێکی تریان نەکردووە. ئێستا هەموو ناشرینیەکی خۆیان دەرخستووە. میللەتیش ئەمە دەبینێت و ئیدانەی دەکات".