زۆنگولداک
پاش تێپەڕینی ٢٢ ساڵ بەسەر کارەساتەکەی ناوچەی کۆزلو کە بەهۆیەوە ٢٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا، جارێکی دیكه لە ناوچەی سۆما کارەساتیێکی هاوشێوە یەخەی تورکیای گرتەوە.
روداوەکەی كۆزلو كه رۆژی ٣ ی ئازاری ساڵی 1992 لە كانه خەلوزی بەردینی روویدا و بەهۆیەوە ٢٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا، بەگەورەترین کارەساتی کانه خەڵوزی لەمێژووی تورکیا هه‌ژمار ده‌كرێ كه لەو رووداوەدا دوای ٥ ساڵ تەرمی هەندێ لە قوربانیەکان دەرهێنرا. ئیستا لەڕێی مۆنۆمێنتێکەوە ناوی قوربانیانی ئەو کانە خەڵوزە لە پارکی یادەوەریەکان دا نوسراوەتەوە و هەموو ساڵێک مەراسیمی یادکردنەوەیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.
لە ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ناو كانه خه‌ڵوزه‌كان سەدان کرێکار گیان لەدەست دەدەن كه زۆربه‌یان به‌هۆی گازی کاربۆن ئۆکساید و میسان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هەر لەو شارەداو لە ٧ ی ئازاری ساڵی ١٩٨٣، ١٠٣ کرێکاری کانه خەڵوزییەکە له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی گاز گیانیان لەدەستداله ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی گاز.
دوای تەقینەوەی کانه خەڵوزی شارۆچکەی سۆمای سه‌ر به پارێزگای مانێسا، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەیەکی کارەبای ئه‌و كانه‌دا چەندین کرێکار قەتیس بوون ،کارمەندانی فریاکەوتن بە وەرگرتنی ئەزموون لە روداوەکانی پێشووتر کارهكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای کانه خەڵووزییهكانی تورکیا لەساڵی ١٩٤١ ەوە ٣ هەزار و ٧٥٩ کرێکاری کانه خەڵوزییه‌كان له توركیا گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٠ هەزار و ١٧٣ کرێکاریش بریندار بوون.
لەمێژووی تورکیاشدا لە روداوەکەی ساڵی ١٩٩٢ کە ٢٧٦ کرێکار و لە ساڵی ١٩٨٣، ١٤٥ کەس و لەساڵی ١٩٥٥، ١٢٢ کەس و لە سالی ١٩٤٧، ١٢١ کەس و لە ١٩٤٢ ١٠٨ کرێکاری کانه خەڵوزییه‌كان گیانیان لەدەستداوە .
لە ئامارەی دەزگاکەدا هه‌روه‌ها ئاماژە بە کەمبوونەوەی رووداوی تەقینەوەکانی ناو کانه خەڵوزییەکان کراوە و تێیدا هاتووە کە:
ساڵی ١٩٩٩ ، ٤ کرێكار
ساڵی ٢٠٠٠ ، ٩ کرێکار
لە ٢٠٠١ ، ٥ كرێكار
ساڵی ٢٠٠٢ ، ٨ کرێكار
ساڵی ٢٠٠٣ ، ٨ كرێكار
ساڵی ٢٠٠٤ ، ٥ كرێكار
ساڵی ٢٠٠٥ ، ١٠ کرێکار
ساڵی ٢٠٠٧ ، ٥ كرێكار
ساڵی ٢٠٠٨ ، ٧ كرێكار
ساڵی ٢٠٠٩ ، ٧ كرێكار
ساڵی ٢٠١٠ ، 5 كرێكار
ساڵی ٢٠١١ ، ٤ كرێكار
ساڵی ٢٠١٢ ، ٦ كرێكار
ساڵی ٢٠١٣ ، ٢ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵی ١٨٤٨ەوە تائێستا نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن تەن خەڵوزی بەردین له توركیا به‌رهه‌م هێنراوه.
کرێکارانی کانه خەلوزییهكان چەندین مەتر دەچنە ژێر زەوی بۆ کارکردن و پاش ئەوەی لەڕێی مەسعەدێکی تایبەتەوە دەچنە خوار ، پاشان لەڕێێ هێڵێکی ئاسنی کەبە (فایتۆن) ناوده‌برێ، بەرەو قوڵایی کانه خەڵوزیەکە دەچن.
کرێکارانی کانه خەڵوزییه‌كان لەناو خۆیاندا‌و لەکاتی جێهێشتنی کار لەبری دەستەواژەی (هیوای سەرکەوتن) دەستەواژەی (ئەمانەتی خوا بی) یان( بەخێربچی) خوداحافیزی له یه‌كتری ده‌كه‌ن.
ئەو کرێکارانەی ناو کانه خەڵوزییەکان باش ئەو راستیە دەزانن کە سادەترین كه‌مته‌رخه‌می لەکاتی کارەکەیاندا، دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی خۆیان و هاوكارانیان.
کرێکارانی کانه خهلوزییهكان له مانگی ره‌مه‌زانیشدا بەدەستە ڕەشبووەكانیان به خەڵوز نانی ئێوارە دەخۆن و بەربانگ دەکەنەوە.
کرێکاران ئەو خەڵوزانەی لە ئەنجامی هەڵکەندنی چاڵەکان بەدەستیان هێناوە لەڕێێ عەرەبانەیەکەوە دەیگوێزنەوە نزیک ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی خەڵوز و لەوێشەوە بەرەو سەر زەوی دەگوازرێته‌وه.
کاری خەڵوز دەرهێنان لەناو کانه‌كان زۆر مەترسیدارە هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كرێكاران له كاتی چونه سه‌ركار و هاتنه‌وه‌یان ده‌سته‌واژه‌ی به‌نیازی دیدار به‌كار ناهێنن.
سەرەرای هەموو ئەو مەترسیانەی روبەرووی کانه خەڵوزیەکان دەبێتەوە، وەک تەقینەوەی گازیی و کەوتنی بەرد و دارمانی خەڵوز، بەڵام هێشتا کارکردن لە کانه خەڵوزییەکان زۆرترین ڕێژەی کار و خستنە سەرکاری لەناوچەکەدا پێکهێناوە.