Ali Kemal Akan,Ahmet Alp Özden
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
داواكاریی سهرۆكایهتی كۆماری توركیا بهمهبهستی رێگهدان به ناردنی هێزی سهربازی بۆ ئازهربایجان، له پهرلهمانی توركیا پهسهندكرا.
پەرلەمانتارى ئيى پارتى لەسەر بازنەى ئيستانبوڵ، ئاهات ئانديجان رايگەياند سەركەوتنى ئازەربايجان لە قەرەباغ، خەونە گەورەكانى ئەرمينياى خستووەتە تەنكەى خۆڵەوە.
پەرلەمانتارى مەهەپە لەسەر بازنەى قەيسەرى، ئيسماعيل ئۆزدەمير، ئاماژەى بەوە كرد كە ئازەربايجان سەركەوتنێكى شەرەفمەندانە و مێژوويانەى بەدەستهێنا، ئەم سەركەوتنە بووە بەرزكردنى تورکچییەتى.
لاى خۆيەوە پەرلەمانتارى هەدەپە لەسەر بازنەى ئادانا تولاى حاتمئۆغوڵڵارى ئۆروچ، كە بەناوى فراكسيۆنەكەيەوە قسەى كرد گوتى، شەڕى ئەرمينيا- ئازەربايجان، ئەرمەنى و ئازەرييەكانى تووشى شۆكێكى گەورە كرد، هەردوو گەلى برا باجى ئەو شەڕەيان دا.