Burcu Çalık Göçümlü,Sertaç Bulur
18 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی ئه‌و گشتاندنه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بۆ پارێزگاره‌كانی ناردووه تا كاتژمێر ٢٠:٠٠ی رێكه‌وتی ٢٠ی تشرینی دووه‌م رۆژی هه‌ینیی رێوشوێنی نوێ بۆ رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌گیرێنه به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیشكی خستووهتهر سه‌ر ئه‌وه‌ی له میانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی له كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دراون، ئه‌م گشتاندنه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، پابه‌ندبوون به دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێنمایییه‌كانی دیكه و كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه له سه‌ر پێشنیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ی زانستی و به راسپارده‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌و گشتاندنهیان ئاراسته‌ی پارێزگاره‌كانی توركیا كردووه.
له گشتاندنه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵ و سه‌رووی ئه‌م ته‌مه‌نه ده‌توانن له كاتژمێر ١٠:٠٠ تا کاتژمێر ١٣:٠٠ بچنه ده‌ره‌وه و كه‌سانی ته‌مه‌ن خوار ٢٠ ساڵیش له كاتژمێر ١٣:٠٠ بۆ كاتژمێر ١٦:٠٠ ده‌توانن بچنه ده‌ره‌وه.
تا ده‌رچوونی بڕیاری نوێ له‌م باره‌یه‌وه چوونه ده‌ره‌وه له رۆژانی پشووی هه‌فته (شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه) جگه له كاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ كاتژمێر ٢٠:٠٠ سنوردار ده‌كرێت.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای سنوورداركردنی هاتوچۆ له رۆژانی پشووی هه‌فته‌دا هاووڵاتییان ناتوانن به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت گه‌شت له ناو شاره‌كان و له‌نێوان شاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام له دۆخی ریزپه‌ڕدا مۆڵه‌تیان پێ ده‌ردێت و ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن.
به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ش مۆڵ، ماركێت، ئارایشتگا، سه‌رتاشخانه‌كان له كاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ كاتژمێر ٢٠:٠٠ كراوه ده‌بن.
هه‌روه‌ها خواردنگه و خواردنگه‌كانی دیلیڤهریش له دوای كاتژمێر ٢٠:٠٠ ته‌نها له رێگای ته‌له‌فۆن و دیلیڤه‌رییه‌وه ده‌توانن كار بكه‌ن.