ئیستەنبۆل
یه‌ڵدرم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له باره‌گاكه‌ی لە ناوچەی فاتیحی ئیتەنبۆل، راپۆرتی خۆی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی بۆ رای گشتی راگەیاند.
سەرۆکی کۆمسیۆنی داد و ئەندامی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەکە پارێزەر گولدەن سۆنمەز، راپۆرتەکەی خوێنده‌وه و گوتی "ئه‌و هه‌وڵ و كۆشانهی به‌مه‌به‌ستی شكستنه‌هێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ر ده‌درێن تا ده‌نگی شهر كۆتای بێ وِ زیاتر خوێن نه‌ڕژێ و برایه‌تی و دادپه‌روه‌ری بێته‌كایه، شایانی ده‌ستخۆشین، بەڵام دەبێ ئه‌وه لەبیر نەکرێ کە پرسی کورد مێژوویەکی زۆر قووڵی هه‌یه و به داخەوە پڕ بەخوێن و فرمێسکە، لەبەرئەوە چارەسەرکردنەکەشی درێژخایەن و ورد دەبێ".
دواتر بولەند یەڵدڕم گوتی "ھەمووکەس ئەنجامی ئەو کارەمان دەزانێ، ئەو مافەی خوا بە کەسێکی بەخشیوە کەسێکی دیکە بۆی نیه زه‌وتی بكا، ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی كه‌سانیتر زه‌وت ده‌كه‌ن شه‌ڕ له‌دژی خوا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه ئەمڕۆ ون دەبن و سبه‌یش له‌بیر ده‌كرێن، ئه‌وه‌یش بیركردنه‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌یه كه پێی وایه گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، خێر و دیارییه‌كه پێی ده‌دا".
هه‌روه‌ها گوتی "په‌روه‌رده به زمانی دایك وه‌ك شیری دایك حه‌ڵاڵه، قه‌ده‌غه‌كردنی مافێك كه خوا داوێتی شه‌ڕه له دژی خوا، قەدەخەکردنی زمان، شەڕی کەمالیستەکان لە دژی خوا بوو".
یه‌ڵدرم ئه‌وه‌یش گوت "ئەمڕۆ لە ھەموو پارێزگاکان لێرە ئامادەین. جیھانی ئیسلام پێویستی بە یەکێتیی تورک، کورد، عەرەب و فارس ھەیە."