Rewa Mahmut Hasan
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
ئارتڤین - AA
لەسەر رێگای سەرەکی شارۆچکەی شاڤشات سەر بە ئارتڤین لەکاتی سەردانی کردنی هاووڵاتیان، دەسترێژی لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی جەهەپە کەمال کلچدارئۆغڵو کرا.
لەکاتێکدا کڵچدارئۆغڵو بەمەبەستی بەشداری کردن لە پرۆگرامیکدا بەرەو شاری ئارتڤین بەڕێکەوتبوو، لە شارۆچکەی شاڤشات لەگەڵ هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتە گفتوگۆ، دواتر لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی چەکداری کرایە سەر تیمی پاسەوانی کاروانەکانی ئۆتۆمبێلی کڵچدارئۆغڵو، دواتر پێکدادان دروست بوو.
دوای پێکدادانەکان کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ وەفدی یاوەریدا، لەشوێنەکە دوورکەوتنەوە، بەبێ زیانی گیانی ناوبراو رزگاری بوو. هیچ ئۆتۆمبێلێکی کاروانەکەشی زیانی بەرنەکەوت.