Mazın Asad
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2017
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی گۆڕانکاری دەستوور، سەرۆکی گشتی جەھەپە کەماڵ کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی گشتی مەھەپە دەوڵەت باخچەلی رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کڵچدارئۆغڵو داوای ئەنجامدانی دیدارێکی لە باخچەلی کردووە و باخچەلی-ش بە ئەرێنی وەڵامی داواکەی کڵچدارئۆغڵوی داوەتەوە.
تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی گۆڕانکاری دەستوور دەبێت و کۆبوونەوەکەش رۆژی چوارشەممەی داھاتوو کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.
بەپێی پەیرەوی ناوخۆی تورکیا، دوای تەواوبوونی خولی یەکەمی گۆڕانکاری دەستوور، دوو رۆژ پشوو دەدرێت و پاشان دەست بە خولی دووەم دەکرێت. بەم ھۆیەوە خولی دووەمی گۆڕانکاری دەستوور رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەم دەست پێدەکات.