Sarp Özer,Sinan Uslu,Muhammet Ali Kemal
30 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب، راگەیاندنی ئیرادەی ژیانە بە سەربەخۆیی لە لایەن گەلەکەمانەوە لەسەر خاکی ئەو نیشتمانەی کە لە گیانی خۆی خۆشتری دەوێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ٣٠ی ئاب، جەژنی سەرکەوتنەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ''سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب، راگەیاندنی ئیرادەی ژیانە بە سەربەخۆیی لە لایەن گەلەکەمانەوە لەسەر خاکی ئەو نیشتمانەی کە لە گیانی خۆی خۆشتری دەوێت. ئەم سەرکەوتنە لە رێگەی ئەنجامە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانییەوە، ئاراستەی داوەتە مێژوو و لەبەرامبەر ئیمپریالیستەکاندا بووەتە سەرچاوەی هیوای ژمارەیەکی زۆر لە ستەملێکراوان کە لە 'جەنگی سەربەخۆیی'دا بەشداربوون. تورکیا هاوشێوەی ٩٥ ساڵ لەمەوبەر، پارێزگاریی لە هەمان ئیرادەی خۆی سەبارەت بە لەناوبردنی هەڕەشەکان بۆ سەر سەربەخۆیی ئابووریی و سیاسیی، هێرشەکان و هەوڵەکانی پەلاماردان، دەکات. ئەو بەرەنگارییەی لە پێناو یاسا، دادپەروەریی و دیموکراسیدا بە بێ سازشکردن لەبەرامبەر رێکخراوە خوێنڕێژەکانی وەک فەتۆ، داعش، پەکەکە و پەیەدا ئەنجاممانداوە و بەردەوامین لەسەری، دیارترین نموونەی هەستارییمانە لەوبارەیەوە''.