Abdullah Shukur
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامای رایگەیاندووە کە ھێرشە تیرۆریستییەکی ئۆرلاندۆ دووبارە پێویستی بەرەنگاری ھاوبەشی دژی تیرۆر نیشانداوە. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە تیرۆر گەورەترین تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و بە ھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە ئاینی ئاشتی ئیسلامەوە نییە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون، ئەمڕۆ ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئۆباما کردووە و پەیامی سەرەخۆشی خۆی بەھۆی ھێرشەکەی ئۆرلاندۆ راگەیاندووە. دووپاتیشی کردەوە کە ئەو رووداوە جەخت لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەشی دژی تیرۆر دەکاتەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە داوە کە تیرۆر ئاین و گەلی نییە و یەکێکە لە گەورەترین تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی. راشیگەیاندووە کە تیرۆر پەیوەندی بە ئاینی ئاشتی ئیسلامەوە نییە.
سەرۆکی ئەمریکاش بەم ھۆیەوە سوپاسی ئەرۆغانی کردووە. ھەردوو سەرۆکەکەش ھەڵسەنگاندنیان بۆ ھەماھەنگی لە بابەتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سووریا کردووەتەوە.