Tuğba Altun,Muhammet Torunlu
29 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان بە بۆنەی ١٠٢هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی کۆمار، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ھاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد.
ھاکان فیدان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئین سۆشیال"، نووسییویەتی: "ئێمە لە نیشتمان و لە سەرتاسەری جیھاندا بە شانازی و جۆش و خرۆشەوە یادی ١٠٢ ساڵەی دامەزراندنی کۆمارەکەمان دەکەینەوە".
ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرەوپێشبردنی کۆمارەکەمان بە تاجی دیموکراسی بەرەو داھاتوو، ئەوەش بە ئامانجی بنیاتنانی تورکیایەکی بەھێز و شکۆدار لەسەر بنەماکانی ئازادیی، دادپەروەری و ئیرادەی نەتەوەیی".
ھەروەھا ھاکان فیدان لە پەیامەکەیدا بە سوپاس و پێزانینەوە دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک و سەرجەم قارەمانەکانی شەڕی سەربەخۆیی، وەبیرھێناوەتەوە.