Abdullah Shukur
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ تاوتوێی پرسە دووقۆڵییەکان، پرسەکانی ئەمنی و تیرۆر و دواپێشھاتەکانی سووریایان کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیای کە لە چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە سەرچاوە دەگرێت بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ گەیاند.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و ترەمپ رێککەوتن لەسەر دەستەبەرکردنی ھاریکاری کاریگەرتر لە سووریا.