Mehmet Sıddık Kaya
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
دیاربه‌كر - AA
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی په‌كه‌كه له دیاربه‌كر، حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان خاپووركران و چوار بۆمبی ده‌ستكرد، نارنجۆكێك و 60 كیلۆگرام ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئامۆنیۆم نیترات ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای دیاربه‌كر، تیمه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی دیاربه‌كر، له كاتژمێر 10:00ی شه‌وی 12ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه، له ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كانی لیجه، قوڵپ و سیلڤان، بهههماههنهگی له‌گه‌ڵ تیمی كۆماندۆ و تیمه تایبه‌ته‌كانی پۆلیس و گوندپارێزان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه و رۆژی 15ی كانوونی یه‌كه‌م كاتژمێر 02:00ی به‌ره‌به‌یان كۆتایی هاتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌دا، به گوڕ و تینێكی زیاتره‌وه درێژه‌یان ده‌بێت.