ئەنقەرە
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراوە، ئەردۆغان پێش سەردانەکەی بۆ وڵاتی چین بە تەلەفۆن پەیوەندی بە شای ئوردن، عەبدوڵا بن حوسێن کردووە.
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی نەرێنی ئاژاوەکانی سووریا لەسەر تورکیا و ئوردن کردووە و راشیگەیاند کە تورکیا مافی بەرگری خۆی بەکار ھێناوە و بەم پێیەش لە ٢٤ی تەمووز ھێرشێکی کردووەتەسەر بنکەکانی داعش لە وڵاتی سووریا.
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە هەتا ئەسەد لە سووریا بمێنێت سەقامگیری لە ناوچەکە دەستەبەر نابێت.
هەروەها لەم بارەوە شا عەبدوڵڵا رایگەیاندووە کە ئاسایشی تورکیا ئاسایشی ئوردنەوە و دڵگرانی خۆی لەبارەی کوژرانی پۆلیس و سەربازیی تورکیا لە رووداوەکانی ئەم دواییە راگەیاندووە.
شا عەبدوڵا راشیگەیاندووە کە ئوردن پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا دەکات.