ئیدلب
لە بەرامبەر هێرشەكانی رژیمی سووریا بۆ سەر ناوچەی زەبەدانی لەسەر سنووری لوبنان، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن دەستیان بە تۆپباران كردنی گوندەكانی فوئا و كەفرایا لە ئیدلب كردووە و هاوكات پێشڕەوی ئۆپۆزسیۆن لە باكووری ئیدلبیش بەردەوامە.
ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت كوێستانەكانی ئیدلب و حەما پێكەوە ببەستێتەوە تا بەو جۆرە بتوانێت بە ئاسانی هێرشی سەر لازقییە بكات كە بە قەڵای رژیم دەناسرێت و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هاوكات توانیویانە گوندی فرەیكە كە شوێنێكی ستراتیجییە كۆنترۆڵ بكەن. گوندی فرەیكە ئیدلب، حەما، حمس و لازقییە كە زۆربەی دانیشتوانی نوسەیرین پێكەوە دەبەستێتەوە.
فەرماندەی مەیدانی سوپای فەتح لە حەلەب ئەحمەد عولوان بە ئانادۆڵو گوتی: "ئۆپۆزسیۆن باشووری رۆژئاوای ئیدلب، باكووری رۆژئاوای حەما و گوندی فرەیكە لە باكووری رۆژهەڵاتی لازقییە و وێستگەی كارەبای زەیزون لە دەستی هێزەكانی رژیمی دەرهێناوە".
عولوان گوتی: "ئێمە چوار پێش چوار ساڵً ئەم گوندەمان چۆڵ كرد و بە كۆنترۆڵ كردنی وێستگەی كارەبای زەیزون دووبارە توانیومان بگەڕینەوە بۆ ئەم ناوچەیە و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن هاوكات توانیویانە ناوچەكانی تل عەوار، تل حیكمە، میشمەكی و سەهل ئەلغاب لە باكووری رۆژئاوای حەما و سەلەت زەهرایش كۆنترۆڵ بكەن".