Ramal Mahmood
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد بە سەرۆکوەزیرانی پاکستان نەواز شەریف.
بەپێی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، نەواز شەریف لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رایگەیاندووە کە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە ناخی دڵەوە گەلی پاکستانی خەمبار کردووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیشی بۆ برینداران خواستووە.
سەرکۆمار ئەردۆغانیش سوپاسی نەواز شەریفی کردووە بەهۆی ئەو هەستیارییەیان، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی تورکیا بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.