Ramal Mahmood
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
شەپۆلی پڕتاوی بەفربارین و کەڵەکەبوونی بەفر تا ئاستی ٥٠ سانتیم لە بەرزاییەکانی ئیستانبوڵ دیمەنێکی ناوازەی بە شوێنەوارە مێژوویی و شوێنە گەشتیارییەکان بەخشیووە، منداڵانیش بە شەڕە بەفر کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.
دوای ئەوەی شەپۆلی بەفربارین تەواوی تورکیای گرتەوە، لە ئێوارەی دوێنیوە بەفر لە ئیستانبوڵ دەبارێت. بەهۆی پڕتاوی بەفربارینەوە بوو بە رەهێڵە و پێشبینیش دەکرێت تاکو ١١ی ئەم مانگە بەفربارین بەردەوام بێت.
کەڵەکەبوونی بەفر لە ناوشار گەیشتووەتە ١٥-٢٠ سانتیمەتر، لە بەرزاییەکانی شاریش گەیشتووەتە ٥٠ سانتیمەتر، تارای زیوینی بەفر تەواوی شاری داپۆشیووە.
بەهۆی رەهێڵەوە مەودای بینین لە گەرووی ئیستانبوڵ زۆر کەمبووەتەوە، ژمارەیەک هاووڵاتیش لە کەناراوەکان خەریکی شەڕە بەفر بوون.
ژمارەیەک هاووڵاتیان وێڕای بەفربارین و رەهێڵەش لەلای پردی گاڵاتا لەناو بەلەمەکانیان سەرقاڵی ماسیگرتن بوون و بە هەڵکردنی ئاگر خۆیان گەرم دەکردەوە.