Abdullah Shukur
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
ئیستانبوڵ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی فیدراسیۆنی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەدەستکەوتوون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھەردوو سەرکردەکە بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەبارەی ئەو ھێرشەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا کە کراوە سەر رژێمی سووریا.
ئەردۆغان رایگەیاند کە وڵاتەکەی ھەر لەسەرەتاوە ئیدانەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی کردووە و بە گرنگیشی زانیوە کە نابێ بارگرژیی لە ناوچەکە زیاد بکرێت.
ھەردوو سەرۆکەکە پێداگری خۆیان لەمەڕ خستنەگەڕی ھەوڵی ھاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەریی سیاسی و کەمکردنەوەی بارگرژی لە ناوچەکەدا خستووەتەڕوو.