Sangar Hamad Azeez,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی پەیوەندی تورکیا و هۆڵەندا رایگەیاند "لەمەودوا دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر رۆژەڤە دڵخۆشکەرەکان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هۆڵەندا بەرەو پێش ببەین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەکەی، ستیف بلۆک لە باڵەخانەی وەزارەت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی رێکخست.
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە لە قۆناغی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هاوتاکەی لە نزیکەوە کاریان کردووە و گوتی: "دوای روونکردنەوە هاوبەشەکە هەلیان بۆ رەخساوە کە چەندین پلاتفۆرم بەیەکەوە ئەنجام بدەن و هەردوو لە بەرامبەردا باڵیۆزیان داناوەتەوە".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد کە کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان و لەسەر ئاستی شاندیش بواریان رەخساندووە بەوردی باس لە چارەسەری ئەو گرژییە بکەن کە لە میانی دووساڵی رابردوو لە نێوانیان هەبوو و گوتی: "لەئیستادا کۆمپانیا هۆڵەنداییەکان لە تورکیا گرنگییەکی زۆریان پێ دەدرێت و تورکیاش ئاستی وەبەرهێنانی لە هۆڵەندا زیادکردووە".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند کە له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كاندا، پێویسته میكانیزمه‌كانی ئێستا ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگه‌یاند کە له دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین بابه‌ت تاوتوێكراوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كانه‌وه هاوڕابوون له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی هه‌واڵگریی هه‌ردوو وڵات.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی 400 ساڵییان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا هه‌یه و گوتی: "چه‌ند مانگ و ساڵێكی ناخۆشمان به هۆی رووداوه ناخۆشه‌كانی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌سه‌ربرد، به‌ڵام باوه‌ڕمان وایه كه پێویسته وانه له‌و رۆژانه وه‌ربگیرێت و جارێكی‌تر دووباره نه‌بنه‌وه. ده‌مانه‌وێت له‌مه‌ودوا تواناكانمان له‌سه‌ر رۆژه‌ڤی ئه‌رێنی چڕبكه‌ینه‌وه و بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه دۆخی هاووڵاتییه به‌ڕه‌گه‌ز توركه‌كانی هۆڵه‌ندا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش تاوتوێكراوه.