Hemın Othman Mohammed
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
له گوندی توتونلوی سه‌ربه شارۆچكه‌ی شه‌مزینان، پیشبڕكێی وه‌رزشی سازکرا.
پێشبڕكێكه كه له‌لایه‌ن قوتابیانی هەردوو قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی رێكخرابوو، 186 قوتابی كه 86یان كچ بوون به‌شداریان كرد و، تیایدا چه‌ند جۆر پێشبڕكێی وه‌ك فڕێدانی قورسایی، بازدان، راكردنی 500، هه‌زار و هه‌زار و 500 مه‌تری رێكخرا، له‌گه‌ڵ پێشبڕكێی تۆپی پێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شارۆچكه‌كه موزه‌فه‌ر ئاكده‌نیز، سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كه دوا و پیرۆزبایی له قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كان كرد.
ئاكده‌نیز، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و جۆره چالاكیانه هاوكار ده‌بن له سه‌ركه‌وتنی قوتابیان له تاقی كردنهوهكانیاندا و گوتی: "به‌ئیزنی خوا قوتابیانمان له شوێنی باشتر ده‌بینین. له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئه‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتووانه ده‌بنه نموونه بۆ وه‌رزشه‌وانه نوێكانمان. سوپاسی مامۆستا و قوتابیه‌كان ده‌كه‌م بۆ رێكخستنی ئه‌م چالاكیه".
مامۆستای وه‌رزشی قوتابخانه‌كه، محه‌مه‌د ئاتای، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌مه چالاكی له‌و جۆره ساز ده‌كه‌ن و گوتی: "لێره ئه‌م چالاكیه‌مان له‌سه‌ر توانای خۆمان ریكخست تا ده‌نگمان ببیسترێت. چالاكیه‌كه له حه‌وت لق پێكهاتووه كه 186 قوتابی به‌شداریان تیدا كردووه. ئه‌م جۆره چالاكیانه به‌رده‌وامیان ده‌بێت".
دوای پێشكه‌ش كردنی گوتاره‌كان، خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابیه سه‌ركه‌وتووه‌كاندا دابه‌ش كرا.