Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
له یاری كۆتایی لیگی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، یانه‌ی سیڤسلیای نوێنه‌ری ئیسپانیا به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوڵدا به‌ده‌ست هێنا و بۆ جاری سێهه‌م یه‌ك له دوای یه‌ك بووه پاڵه‌وانی لیگهكه.
به بردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه، یانه‌ی سیڤیلیا راسته‌وخۆ مافی به‌شداریكردنی له گرووپه‌كانی لیگی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ده‌ست هێنا.
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م، دووه‌م، سێهه‌م و چواره‌می خولی ئیسپانیادا كه بریتین له به‌رشه‌لۆنه، ریاڵمه‌درید، ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید و ڤیلاریاڵ، سیڤیلیاش به‌شداری له خولی یانه پاڵهوانیتیهكاندا ده‌كات، به‌مه‌ش ئیسپانیا به پێنج یانه به‌شدار ده‌بێت.