Hanife Erdinç,Hemın Othman Mohammed
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2017
چاناككاله - AA
له شارۆچكه‌ی ئایڤاجكی چاناككاله، 41 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیانده‌دا به رێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ دوورگه‌ی میدیلی لە یۆنان.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا هه‌ستیان به گرووپێك كۆچبه‌ر كردووه كه به نیازبوون به به‌له‌مێكی لاستیكی بپه‌ڕنه‌وه سنووری یۆنان.
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن، 41 كۆچبه‌ری نایاسایی سووری ده‌ستگیركران كه 17یان منداڵ و، 11یان ژن بوون.
پاش ده‌ستگیركردنیان كۆچبه‌ره‌كان گوازرانه‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی كوچوككویو و، دواتریش ره‌وانه‌ی فەرمانگەی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئایڤاجك كران.