Zeynep Tüfekçi,Suhib Mohammad Nemed Abed,Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
ته‌رابلوس - AA
هێزی ده‌ریایی لیبیا سه‌ر به حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییەتی نیشتمانیی، 119 كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته رزگار كرد.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی هێزی ده‌ریایی لیبیا، 119 كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته له خنكان رزگاركراون كه 11یان ژن و دوویان منداڵ بوون و به‌ڕه‌گه‌ز میسری، سێنیگالی و هاووڵاتیی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقا بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، كۆچبه‌ره نایاساییەكان سه‌ره‌تا گه‌یه‌نراونه‌ته بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی ته‌رابلوس و دوای دابینكردنی خۆراك و پۆشاك بۆیان، ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی په‌نابه‌رانی تاجورا كراون.
به پێی سه‌رچاوه فه‌رمییه خۆجێی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كۆچبه‌ری 24 وڵاتی جیاجیا لە لیبیا بوونیان هەیە و سه‌دا 95ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌ورووپا، هاووڵاتیی وڵاتانی کیشوەری ئه‌فریقان.