Süleyman Elçin
10 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
بوردور - AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "ئەو پارتەی پێی دەڵێن هەدەپە، بووكەڵەی پەكەكەیە. ئەمانە بەبێ مۆڵەتی پەكەكە ناتوانن وشەیەك بڵێن و هەنگاوێك بنێن".
دوێنێ مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی كەمپینی هەڵبژاردنی پارتەكەی لە شاری بورسا، وتارێكی پێشكەش كرد.
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا كە كاندیدەكانی هەدەپە لە لایەن پەكەكەوە دەستنیشان دەكرێن و گوتی:
"ئەمڕۆ دەكرێت ئییی پارتی و جەهەپەی نێو هاوپەیمانیی زیللەت، پەكەكە وەك كێشەی مانەوەی توركیا ببینن؟ نەخێر. پێكەوە هەڵسوكەوت دەكەن. لیستەكان پێكەوە پێكدەهێنن. زۆر بەڕوونی دەیڵێم، لێرەدا بێگومان هەدەپە كاندید و شتی نییە لە لیستەكەدا. وایە؟ لێرە هەیە؟ تەنها بۆ نمایشە. تەواوی ئەو كاندیدانەی بەناوی هەدەپەوە لە لیستەكەدا هەیە لە لایەن پەكەكە داندراون. ئەو پارتەی پێی دەڵێن هەدەپە، بووكەڵەی پەكەكەیە. ئەمانە بەبێ مۆڵەتی پەكەكە ناتوانن وشەیەك بڵێن و هەنگاوێك بنێن. لە دیدارەكانی بوودجەدا رووبەڕوو پێم گوتن. توانییان بڵێن نەخێر راست ناكەیت و سەربە پەكەكە نین؟ ئەوان دەڵێن پەكەكە دڵنیایی ئێمەیە".