Mohammed Baqi Hussein
09 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2016
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌توانرێت دوای وه‌ستانی پێكدادانه‌كانی رۆژئاوای سووریا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته دژی داعش بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی جووڵه‌یان پێبكرێت و رایگه‌یاند، "هێزه تایبه‌ته‌كان ده‌توانن ئه‌مانه ئاراسته بكه‌ن. ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی مه‌شقی زیاتره‌وه ستافێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مانه پێكبهێنرێت. پێویسته له‌جیاتی چوونی سوپای ئێمه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد دژی داعش به‌ره‌و باكووری رۆژئاوای سووریا بجووڵێنرێت".
- "له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا له له‌نده‌ن به‌ره‌وپێشچوون هەبووە به‌ڵام ئه‌نجامی ته‌واو به‌ده‌ستنه‌هاتووه"
- "هه‌میشه سوورین له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌توانرێت دوای وه‌ستانی پێكدادانه‌كانی رۆژئاوای سووریا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته دژی داعش بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی جووڵه‌یان پێبكرێت و رایگه‌یاند، "هێزه تایبه‌ته‌كان ده‌توانن ئه‌مانه ئاراسته بكه‌ن. ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی مه‌شقی زیاتره‌وه ستافێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مانه پێكبهێنرێت. پێوسته له‌جیاتی چوونی سوپای ئێمه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد دژی داعش به‌ره‌و باكووری رۆژئاوای سووریا بجووڵێنرێت".
چاوش‌ئۆغڵو له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامێكی كه‌ناڵی ئا خه‌به‌ردا رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مریكا زۆر باش له هه‌ستیاریی توركیا ده‌گات له‌باره‌ی یه‌په‌گه‌وه و گوتی، "له‌م سه‌ردانه‌ی دواییماندا بۆ ئه‌مریكا هه‌م من له كۆشكی سپی و دیداره دووقۆڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هه‌م سه‌ركۆمارمان له دیداره‌كانی خۆی و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆبامادا، ئه‌و بابه‌ته‌مان جارێكی‌تر به‌ڕوونی خسته‌ڕوو".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه چاوش‌ئۆغڵو له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا به ئۆبامای راگه‌یاندووه، "ئێوه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه مه‌كه‌ن با ئێمه له‌جیاتی ئه‌وه ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ هۆزه تورك و عه‌ره‌به‌كاندا درێژه پێبده‌ین"، ناوبراو رایگه‌یاند، دوای وه‌ستانی پێكدادانه‌كانی له رۆژئاوای سووریا ده‌كرێت هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد دژی داعش بۆ ئه‌و ناوچانه بجووڵێنرێن و له‌ئێستاشدا ئه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
چاوش‌ئۆغڵو: "ئه‌مه كرۆكی كاره‌كه‌یه. ئێمه له سنووری توركیاوه له‌ڕێگه‌ی ئاسمانی و وشكانییه‌وه پشتیوانی ده‌كه‌ین. ئێمه توانای ئه‌وه‌مان هه‌یه. به‌مجۆره ناوچه‌كه له داعش پاكده‌كه‌ینه‌وه. باس له چوونی سوپای توركیا یان ئه‌مریكا بۆ نێو سووریا نه‌كراوه. له‌وباره‌وه له‌ئاستی سیاسی‌دا هاوڕاین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا به‌ڕوونیش باس له بابه‌ته‌كه نه‌كات، په‌یه‌ده وه‌ك هاوبه‌شێكی متمانه‌پێكراو نابینێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نایانه‌وێت سوپاكانیان له سووریا به‌كاربهێنن، په‌یه‌ده به‌كاردێنن.
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه چه‌ك ناده‌ن به په‌یه‌ده. كه له‌باره‌ی چه‌كه‌وه پرسیارمان كرد، پێیان راگه‌یاندین كه له‌سه‌ر قسه‌ی خۆیانن. بێگومان ده‌مانه‌وێت باوه‌ڕبكه‌ین كه ئه‌مریكا چه‌ك ناداته په‌یه‌ده. به‌ڵام نامانه‌وێت باوه‌ڕبكه‌ین كه ئه‌مریكا چه‌ك ده‌داته یه‌په‌گه. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه هۆشداریمان دایه وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و فەڕه‌نسا كه ئاگاداربن ئه‌و چه‌كانه ده‌درێت به كێ. له‌نێو ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ستی ئێمه‌وه، چه‌كی ئه‌ڵمانی، رووسی و وڵاتانی دیكه‌یان تێدایه".
- ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند له دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا له له‌نده‌ن به‌ره‌وپێشچوون تۆماركراوه به‌ڵام ئه‌نجامی ته‌واو به‌ده‌ستنه‌هاتووه و رایگه‌یاند، ناتوانرێت بگوترێ كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌سه‌دا سه‌د رێككه‌وتوون و له‌دیداری داهاتوودا ورده‌كاری و جێبه‌جێكردنی بابهتهكان تاوتوێ ده‌كرێت.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن ئه‌نجامبدرێت باڵیۆز له توركیاوه نانێردرێته ئیسرائیل و ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییبێته‌وه، ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی پێشوو.