Fahrettin İbrahim
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مۆرگان ئۆرتاگوس له‌باره‌ی دژكرده‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی دژ به توركیا به هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی S-400ه‌وه رایگه‌یاند: "تا ئێستا له‌سه‌ر جۆری گه‌مارۆكان (بۆ سه‌ر توركیا) هه‌ڵسه‌نگاندنێك نییه و پێشتریش رایناگه‌یه‌نین".
ئۆرتاگوس كه له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانیدا قسه‌ی بۆ میدیاكاران ده‌كرد، له‌باره‌ی پرسی توركیا و كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی S-400ه‌وه روونكردنه‌وه‌ی دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند "وه‌زیر (مایك پۆمپیۆ) و سه‌رۆك (دۆناڵد تره‌مپ) به پێی یاساكانی ئه‌مریكا دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و هه‌موو بژارده‌كانی تاوتوێ ده‌كه‌ن. ده‌رئه‌نجام هه‌ر شتێك بێ ئێمه به ئاشكرا لێره رایده‌گه‌یه‌نین. له‌باره‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی F-35 ئه‌مڕۆ گوێتان له قسه‌كانی سه‌رۆك تڕه‌مپ بوو. تا ئێستا له‌سه‌ر جۆری گه‌مارۆكان (بۆسه‌ر توركیا) هه‌ڵسه‌نگاندنێك نییه و پێشتریش رایناگه‌یه‌نین".