ھەکاری
فێستیڤاڵی ھونەرو کەلتوری جیلۆ بەسەرپەرشتی (شارەوانیی گەڤەر- یوکسەک کۆڤا) بەڕێوە دەبرێ و تێیدا ھونەرو کەلتوری سروشتی ناوچەکە نمایش دەکرێت. ئەمساڵ چوارەمین خولی فێستیڤاڵ بەڕێوە دەبرێ.
سەرەتای کارنامەی فێستیڤاڵ لەناو قەرەباڵخی جەماوەری شارۆچکەکەدا، کچان و کوڕان بەجلی ئاڵاو واڵای کوردییەوە ھەڵپەڕکێ و گۆڤەندیان سازکردو گۆرانی کوردییان گوت.
لەیەکەم رۆژدا بەشدارانی فێستیڤاڵ لەگەڵ گۆرانی و ھەڵپەڕکێی کوردی، وەکو نەریتێک لەسەیراندا گۆشتیان برژاندو پێشوازییان لەیەکترکرد لەو مەراسیمەدا.
وابڕیارە سبەینێ لەدووەم ڕۆژدا ھەریەک لە (عوسمان بایدەمیر) سەرۆکی شارەوانیی دیاربەکر، ئایلا ئاکاتئاتا، عادیل زۆزانی، پەرلەمانتارانی BDP بەشداریی فێستیڤاڵ بکەن.