وان
کەنیسەی ئەرمەنی (ئاختامار) لەپارێزگای وان، نزیکەی ٩٥ ساڵ دەرگای قەپاتکرابوو، ساڵی ٢٠١٠ وەزارەتی کەلتوورو گەشتیاریی تورکیا مۆڵەتی کردنەوەی پێداو مەسیحییەکان نوێژیان تێداکرد.
سەردانیکەرانی کەنیسەی ئاختامار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەندەری شارۆچکەی (گەڤاش) بە بەلەم چوونە دوورگەی ئاختامارو سەرپەرشتی قەشە (ئارام ئاتەشیان) جێگری پەتریارکی ئەرمەنیەکان لە تورکیا، بەلێزانی زەنگی کەنیسە سروشە ئایینییەکانی خۆیان دەستپێکردو پێکڕا مۆمیان داگیرساند.
لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێران و ئەرمەنیستان گرنگییەکی زۆردرا بەو مەراسیمە.
لەو مەراسیمەدا ھەریەکە لە (نازمی گوڕ) پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموکراتیBDP و پارێزگای وان لەگەڵ (جۆن سپینۆزا و دیدیەر چاسات) راوێژکارانی باڵیۆزی وڵاتی سویسرا ئامادەبوون.