Talip Demirci
07 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2022
ئانتاڵیا – AA
ئەمساڵ نزیکەی ٢٥٠ بێچووی کیسەڵە دەریاییە سەرگەورەکان لە ناوچە لمییەکانی پاتارا لە قەزای کاش لە پارێزگای ئانتاڵیا دەستنیشان کراون.
پرۆسەی زاوزێی کیسەڵە دەریاییە سەرگەورەکان کە لە مانگی نیسانەوە لە ناوچە لمییەکانی پاتارا دەستی پێ کردووە، بەردەوامە.
ئەندام لە تیمی پاراستن و چاودێریکردنی ئەو جۆرە کیسەڵانە لە پاتارا، ئایفەر شیرین سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە بێچووەکان دوای ٤٥-٦٠ رۆژ لە هێلکە دەترووکێن و دواتر بەرەو دەریا بەڕێ دەکەون.
شیرین ئاماژەی بەوە دا کە رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی بێچووە کیسەڵەکان بەبێ کێشە لە ناوچە لیمییەکانەوە بچنە ناو دەریا.
شیرین بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە ئەم بێچووانە ئەگەر لە ژیاندا بمێننەوە دوای ٢٠-٢٥ ساڵ بەمەبەستی زاوزێکردن دیسانەوە دەگەڕێتەوە ناوچە لمییەکانی پاتارا، گوتی: "لەهەر هێلانەیەکدا ٦٠-١٠٠ هێلکە هەیە. ئەگەری سەرکەوتن بۆ ترووکانی هێلکەکان لەسەدا ٩٠-٩٥ە. لە هەزاردا یەک بۆ دووی ئەم بێچووانە دەگەنە قۆناغی پێگەیشتن. پیسیی هەوا، چانس و بوونی گیانلەبەرە دڕندەکانی وەک رێوی، بەراز و ماسیی گەورە هەڕەشەن لەسەر ژیانی ئەو جۆرە کیسەڵە".