Zana Natık Kerem
17 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
پەکین ــ AA
بە ھۆی باھۆزی مانگکوت کە ناوچەکانی باشووری چینی گرتووەتەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣١ی دیکەش برینداربوون.
رۆژنامەی "گلوبال تایمز" بڵاویکردەوە کە چوار کەس بە ھۆی باھۆزی مانگکوت لە شاری گوانگدۆنگ باشووری چین گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر بە ھۆی باھۆزەکە ١٨ کەس لە ماکاو و ٢١٣ی دیکەش لە ھۆنگ کۆنگ برینداربوون.
ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس لە گوانگدۆنگ گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراو و ئارامەکان، ھەروەھا ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی و هێڵی ئاسنین راگیراون، ئەمە جگە لەوەی کە بە ھۆی باھۆزەکەوە کارەبا لە ناوچەکە پچڕاوە.
لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای وزەی ئەتۆمی کە سەربە حکوومەتی چینە رایگەیاندووە، باھۆزەکە زیانی نەگەیاندووە بەو ١٨ دامەزراوە ئەتۆمییەی باشووری وڵات.