Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
پەرلەمانی تورکیا
لە میانەی گوتارێکیدا لە پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی "ئیدی پێویستە بڕیارێک بدەین. لە بەردەم دووڕیانێکداین. ئایا هەدەپە خۆی رادەستی زمانی خوێناوی قەندیل دەکات، یان خۆی رادەستی زەمینەی رەوای سیاسەت دەکات؟ ئەگەر بێت و خۆیان رادەستی زمانی قەندیل بکەن و بەردەوام بن لە بەرگریکردن لە تیرۆر، خەندەق و توندوتیژی، ئەوە ئێمە ئەوان وەک بەردەنگ نابینین. ئەگەر بێت و سیاسەت بکەنە چەقی بڕیار و لە پەرلەماندا کە بوونیان هەیە، سیاسەتی رەوا پەیڕەو بکەن ئەوکات دەچنە ئەو ئاستەی وەک بەردەنگ وەریان بگرین".
ئەحمەد داودئۆغڵو گوتی : "هیچ گومانتان نەبێت لەوەی کە هەدەپە خۆی باجی سیاسەتی بەرگریکردن لە خەندەقەکان دەدات، بێ گومان خۆی دەکەوێتە نێو ئەو خەندەقەوە کە هەڵیکەندووە. هەروەکچۆن کوشتنی ئەو هەموو مرۆڤە، بێ ماڵ و حاڵ کردنیان، داگیرکردنی گەڕەکەکانیان، باجی هەبوو بۆ تێرۆریستان. بەو جۆرەش باجی سیاسی دەبێت بۆ هەدەپە کە بەرگرییان لێ دەکات".
سەرۆکوەزیانی تورکیا گوتی: "لە ٢٠١٦ رووبەڕووی هەر ئاستەنگییەک دەبینە بە رووبەڕووی ببینەوە، پاڵپشتی میللەتمان لەگەڵە. دەبینن کە چۆن ٢٠١٦ دەبێت ساڵێکی خێر و خۆشی و پڕ بەرەکەت بۆ تورکیا".
ئەو لە کۆتاییدا گوتی: "پێویستمان بە دەستوورێکە کە پرێنسیپەکانی لەلایەن هیچ کەسێک یاخود بەرەیەکەوە قۆرخ نەکرابێت. دەستوورێک کە تەنیا سەرچاوەکەی گەل بێت".