Kaan Bozdoğan,Elif Küçük,Zeynep Rakipoğlu,
21 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، فێستیڤاڵی تەکنۆلۆژیا، بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی ئیستانبوڵ (TEKNOFEST)میوانداری لە یەک ملیۆن و ٢٠ ھەزار کەس کرد.
لە رۆژی پێنجەمینی فێستیڤاڵی تەکنۆلۆژیا، بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانی ئیستانبوڵ (TEKNOFEST) کە بە سەرپەرستی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا و ھاوکاری کۆمپانیا و دامەزراوە گرنگەکانی تورکیا لە شاری ئیستانبوڵ دەستیپێکرد، پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆری خەڵک کرا.
ساڵی رابردوو فێستیڤاڵی TEKNOFEST میوانداری لە ٥٠٠ ھەزار کەس کرد و ئەمساڵیش پێش کۆتاییھاتنی فیستیڤالەکە ژمارەیەکی ئێکجار زۆری سەردانیکەر روویان لەم فێستیڤاڵە کرد.
ھاوکات سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە یاوەری چەند وەزیرێک سەردانی فێستیڤاڵەکەی کرد.
ئەردۆغان دوێنێ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بانگھێشتی ھاووڵاتییانی کرد بۆ ئەوەی بەشداری لە فێستیڤاڵەکە بکەن و بۆیە ئەمڕۆ سەر لەبەیانی زوو ژمارەیەکی زۆری خەڵک روویان لە شوێنی فێستیڤاڵەکە کرد.
لە ماوەی چوار رۆژی یەکەمدا ٤٥٠ ھەزار کەس بەشداریان لە فێستیڤاڵەکەدا کرد و ئەمڕۆش کۆی ژمارەی سەردانیکەران گەیشتە ٥٧٠ ھەزار کەس.
لە میانی فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک لە بەرھەمی تەکنۆلۆژی ناسێنران و چەندین چالاکی جیاواز ئەنجامدرا و چاوەڕێ دەکرێ تا کۆتاییھاتنی فێستیڤاڵەکە ژمارەی سەردانیکەران بگاتە یەک ملیۆن و پێنج سەد ھەزار کەس.