Muhammet Kurşun
07 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان:
"ئۆباما ده‌خوازێت به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی رهققاوه به‌یه‌كه‌وه كارێك بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌لای ئێمه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت. پێمانگوتوون با سه‌ربازانمان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه، گفتوگۆبكه‌ن، چ كارێك پێویسته ئه‌نجامیبده‌ن. له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ر به‌پشتیوانیی لۆجستی سه‌ربازانمان له ئەلراعی، ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و له‌وێوه راسته‌وخۆ ده‌ستیكرد به پێشڕه‌وی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات. له‌سه‌ر فورات پردێك هه‌بوو. پرده‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پرده كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه، بووه به‌شێك له قۆناغه‌كه. كاتێ پرده‌كه كۆنترۆڵكرا، كاره‌كه زۆر ئاسان بوو".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له چین كه بەمەبەستی به‌شدارییکردن له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی 20 سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو، له نێو فڕۆكه‌كه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و باسی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما کرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ''ئایا سه‌ربازانی توركیا راسته‌وخۆ به‌ره‌و ره‌ققا ده‌چن؟ هه‌روه‌ها پێش 15ی تهمووز، ده‌نگۆ هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا بۆ سووریا نه‌خوازراو بوو، ئایا ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌نێو هێزه چه‌كداره‌كانی توركیادا رێگربوون؟'' ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌وه به كاراكته‌ره هەرێمایەتییەکانەوە دروستتره، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌ستیارییانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. چه‌ند رووداوێكی بێ بهزهییانەمان به‌سه‌رداهات. بۆ نموونه ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر ئاهه‌نگی خه‌نه‌به‌ندان له عه‌نتاب، كه رووداوێك بوو ئاگرخۆشكهر بوو".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ''ئایا توركیا هیچ رۆڵێكی ده‌بێت له رهققادا؟'' ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا قسه‌مان له‌سه‌ركردووه. له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه یهكلاییدهكرێتهوه كه ده‌بێت چی بكرێت. ئه‌وێ په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاوه. به‌ڵام ئیدی بوونمان له ناوچه‌كه‌دا نیشانداوه. ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه بنێین، ئه‌وا داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه نیشته‌جێده‌بن. هه‌وره‌ها مه‌ترسی هاوشێوه بۆ عێراق ده‌گونجێت. له‌وێش په‌كه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات شوێنی بۆ دابینبكه‌ن".
- به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ره‌ققا
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كە ئۆباما ده‌خوازێت به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی رهققاوه به‌یه‌كه‌وه كارێك بكرێت و رایگەیاند: ''ئه‌وه‌ش به‌لای ئێمه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت. پێمانگوتوون با سه‌ربازانمان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه، گفتوگۆبكه‌ن، چ كارێك پێویسته ئه‌نجامیبده‌ن. له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌ر به‌پشتیوانیی لۆجستی سه‌ربازانمان له راعی، ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و له‌وێوه راسته‌وخۆ ده‌ستیكرد به پێشڕه‌وی به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات. له‌سه‌ر فورات پردێك هه‌بوو. پرده‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و پرده كه پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه، بووه به‌شێك له قۆناغه‌كه. كاتێ پرده‌كه كۆنترۆڵكرا، كاره‌كه زۆر ئاسان بوو. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆرههڵت دروستبوو. له ئێستادا مه‌ودای 11 کیلۆمەتر هه‌یه له‌گه‌ڵ منبجدا. پاشانیش كاتێک ته‌ماشای نێوان منبج و ئه‌لباب ده‌كه‌ین نزیكه‌ی 36 کیلۆمەترە. له ئیستادا به هه‌ستیارییه‌وه ناوچه‌كه كۆنترۆڵدهكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ''ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكادا هه‌یه له‌باره‌ی په‌یه‌ده؟'' ئه‌ردۆغان گوتی: "لانیكه‌م ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵویستی توركیا ناكرێت. به‌ئاسانی له ئەلراعی كارمانكرد. له جه‌رابلوس به ئاسانی كارمانكرد و ده‌كه‌ین".
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه خه‌ڵكانێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كاتێک ده‌گوترێت داعش، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده، یه‌په‌گه و فه‌تۆ، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ره‌ی شه‌ڕ كراوه‌ته‌وه، گوتیشی: "هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا، خاوه‌نی هێز و پێداگریی پێویستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌و به‌رانه‌دا. له 15ی ته‌مووزدا له‌ناو سوپادا ده‌ستگیركردن روویدا، به‌ڵام سوپاكه‌مان به‌هێزتر بوو. لانیكه‌م سه‌ربازانمان متمانه‌یان به‌خۆیان په‌یداكرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی جه‌رابلوس باشترین نیشانه‌ی سووربوونمانه. ئه‌وه‌یش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌تییه‌كان و سه‌ربازانی دیكه‌وه ئه‌نجامدرا".