Hanife Sevinç
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان:
- "ئێمه ره‌تمانكرده‌وه ببینه داگیركراو. ناڕه‌زاییمان ده‌ربڕی ببینه مرۆڤی پله دوو. ئێمه بۆ هه‌موو جیهانمان راگه‌یاند كه نامانه‌وێت ببینه نهفرینلێكراوانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌فریقییه‌كان وه‌ك براكانیان له توركیا، ئازادییان به خێر و سه‌ده‌قه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو باجه‌كه‌یان به گیان و خوێنیان داوه و به ددان و نینۆكه‌كانیان به‌ده‌ستیان هێناوه".
- ''دێن و لەوڵاتانی ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاگری شەڕ و پێکدادانەکان خۆشدەکەن، حساباتی ئەوە دەکەن کە بەچ شێوەیەک قازانج لەم پێکدادانانە بکەن، هاوکات دەرگای وڵاتەکانتان بەڕووی ئەو کەسانەشدا دادەخەن کە بوونەتە قوربانیی ئەم سیاسەتانەی ئێوە. ئایا ئەوەی لەئێستادا وڵاتانی خۆرئاوا دەیکەن، ئەمە نییە؟ 10 کەس یان 50 کەس یان 100 کەس لەخۆدەگرێت و باجەکەی وەردەگرێت. لەلایەکەوە لەرێگەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانتانەوە لەزۆرێک وڵاتانی ئەفریقا هەژاریی دەکەنە دۆخێکی درێژخایەن و لەلایەکی دیکەوە بێدەنگن بەرامبەر بە خنکانی ئەو هەژار و نەدارانە لەئیجە و دەریای سپی ناوەراستدا کە لەشەڕ و پێکدادانەکان هەڵاتوون. دوای ئەوەش دێن و وێنەی ئایلان دەکەنە بەرگی گۆڤارەکانتان و وێنەکەی وەک ئامڕازێک بۆ داگیرکاریی بەکاردەهێنن''
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێمه ره‌تمانكرده‌وه ببینه داگیركراو. ناڕه‌زاییمان ده‌ربڕی ببینه مرۆڤی پله دوو. ئێمه بۆ هه‌موو جیهانمان راگه‌یاند كه نامانه‌وێت ببینه نهفرینلێكراوانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌فریقییه‌كان وه‌ك براكانیان له توركیا، ئازادییان به خێر و سه‌ده‌قه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو باجه‌كه‌یان به گیان و خوێنیان داوه و به ددان و نینۆكه‌كانیان به‌ده‌ستیان هێناوه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەناوەندی کۆنگرەی لوتفی کردار بەشداریی لەدانیشتنی کردنەوەی کۆڕبەندی کار و ئابووریی تورکیا-ئەفریقا کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م دوواییانه‌دا له بابه‌تی سووریا و په‌نابه‌ران روویدا، ئارامیی ئه‌وه‌مان نییه ئه‌وانه وانه‌ی بنه‌مای مافی مرۆڤمان فێربكه‌ن كه خۆیان تێیدا كه‌وتوون".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "ئێمه ره‌تمانكرده‌وه ببینه داگیركراو. ناڕه‌زاییمان ده‌ربڕی ببینه مرۆڤی پله دوو. ئێمه بۆ هه‌موو جیهانمان راگه‌یاند كه نامانه‌وێت ببینه نهفرینلێكراوانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌فریقییه‌كان وه‌ك براكانیان له توركیا، ئازادییان به خێر و سه‌ده‌قه وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو باجه‌كه‌یان به گیان و خوێنیان داوه و به ددان و نینۆكه‌كانیان به‌ده‌ستیان هێناوه".
لەبارەی دژایەتییکردن و رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچییەوە سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: ''بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ خەباتی هاوبەشی هەموومانە. لەبەر ئەوەش کە لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتیدا، هاوپشتیی و هاریکاریی مەرجە. ئەگەر ئێمە نەتوانین ئەو هاوپشتییە دەستەبەربکەین، ئەم هەڕەشەیە لەداهاتوودا لەسەر هەموومان زۆر زۆر گەورە دەبێت''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر گوتی: "له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردووه‌ی شه‌وی 15ی تهمووز به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مدا هێناتان كرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تیرۆریستییه. بكه‌ری ئه‌و كرده تیرۆریستییه كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 246 هاووڵاتیمان و، برینداربوونی دوو هه‌زار و 194ی دیكه، رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆیه. ئه‌و پێكهاته‌یه كه ماوه‌ی ساڵانێكی زۆره له ژێر رێكخراوه رووكه‌شییه یاساییه‌كاندا كاری رێكخراوه‌یی ده‌كات و، له پشت ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك په‌روه‌رده-فێركردن، هاریكاری مرۆیی و ده‌یالۆگ خۆی شاردووه‌ته‌وه و خۆی خزاندووه‌ته ناو ده‌وڵه‌ته‌وه، شه‌وی 15ی تهمووز له‌ڕێگه‌ی چه‌كداره‌كانییه‌وه له‌ناو سوپاكهماندا هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی خوێناوی دا. یه‌كێك له‌و كیشوه‌رانه‌ی كه ئه‌م رێكخراوه زۆر تیایدا به‌ربڵاوه كیشوه‌ری ئه‌فریقایه. پێویسته وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا به‌رامبه‌ر ئه‌م رێكخراوه زۆر هه‌ستیار و وریابن. سبه‌ی كه خۆی خزانده ناو ئه‌و وڵاتانه‌وه، ره‌نگه بڵێن زۆر دره‌نگ بووه. ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه، ئێوه‌ی برامان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و پێتان ده‌ڵێین تا كات به‌سه‌ر نه‌چووه".
ئەردۆغان لەبارەی رووداوەکانی ناوچەکە و قوربانییەکانی و بێدەنگیی وڵاتانی خۆرئاوا گوتی: ''دێن و لەوڵاتانی ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئاگری شەڕ و پێکدادانەکان خۆشدەکەن، حساباتی ئەوە دەکەن کە بەچ شێوەیەک قازانج لەم پێکدادانانە بکەن، هاوکات دەرگای وڵاتەکانتان بەڕووی ئەو کەسانەشدا دادەخەن کە بوونەتە قوربانیی ئەم سیاسەتانەی ئێوە. ئایا ئەوەی لەئێستادا وڵاتانی خۆرئاوا دەیکەن، ئەمە نییە؟ 10 کەس یان 50 کەس یان 100 کەس لەخۆدەگرێت و باجەکەی وەردەگرێت. لەلایەکەوە لەرێگەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانتانەوە لەزۆرێک وڵاتانی ئەفریقا هەژاریی دەکەنە دۆخێکی درێژخایەن و لەلایەکی دیکەوە بێدەنگن بەرامبەر بە خنکانی ئەو هەژار و نەدارانە لەئیجە و دەریای سپی ناوەراستدا کە لەشەڕ و پێکدادانەکان هەڵاتوون. دوای ئەوەش دێن و وێنەی ئایلان دەکەنە بەرگی گۆڤارەکانتان و وێنەکەی وەک ئامڕازێک بۆ داگیرکاریی بەکاردەهێنن''.