Yıldız Nevin Gündoğmuş,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆركوت ئۆزال، برای هه‌شته‌مین سه‌ركۆماری توركیا، تورگوت ئۆزال به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ئیستانبوڵ كۆچی دوایی كرد.
ئۆزال، رۆژی هه‌ینی، 4ی تشرینی دووه‌م، له ئیستانبوڵ به خاك ده‌سپێردرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، كۆركوت ئۆزال كه ته‌مه‌نی 87 ساڵ بووه، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 04:40 خولهك له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ئیستانبوڵ، به‌هۆی پەککەوتنی کۆئەندامی هه‌ناسه‌دان و سووڕی خوێن كۆچی دوایی كرد.
ته‌رمی ئۆزال، رۆژی هه‌ینی، 4ی تشرینی دووه‌م له مزگه‌وتی فاتیح نوێژی جه‌نازه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و له گۆڕستانی خێزانی له یه‌نی تۆپكاپی به خاك ده‌سپێردرێت.
- ژیاننامه‌ی ئۆزال
كۆركوت ئۆزال له ساڵی 1929 له شاری ماڵاتیا له دایكبووه، ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاری باڵای بیناسازییه له ساڵی 1951 له زانكۆی ته‌كنیكی ئیستانبوڵ.
ئۆزال له نێوان ساڵانی 1951-1961، له كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌ت ئه‌م پۆستانه‌ی به‌ڕێوه بردووه، (ئه‌ندازیار له لقی ماڵاتیا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئەلعەزیز و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی). له ساڵانی نێوان 1956-195، له ئه‌مریكا له بواره‌كانی پلاندانانی سیستمی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ئاوی ژێر زه‌وی پسپۆڕی خوێندووه.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا، ئۆزال له زانكۆی ODTÜ وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه و، له ساڵی 1956دا، ناونیشانی پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها له ئه‌كادیمی ته‌لارسازی و ئه‌ندازیاریی ده‌وڵه‌ت، وه‌ك مامۆستا وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه.
ئۆزال له ساڵی 1973دا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك چووه‌ته ناو جیهانی سیاسه‌ته‌وه و، له‌سه‌ر لیستی پارتی میللی سه‌لامه‌ت به په‌رله‌مانتاری شاری ئه‌رزه‌ڕۆم هه‌ڵبژێردراوه. له ساڵی 1974دا له حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی جه‌هه‌په-مهسهپه و له یه‌كه‌مین حكوومه‌تی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌زیری كشتوكاڵ بووه. له دووه‌مین حكوومه‌تی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1977دا، وه‌زیری ناوخۆ بووه. له دوای كوده‌تاكه‌ی 12ی ئه‌یلوولی 1980، ئۆزال وازی له سیاسه‌ت هێناوه.
له 25ی ئه‌یلوولی 1980دا كوركوت ئۆزال، تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه به سه‌ختی برینداربوو، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ته‌ندروستی جێگیر بووه‌ته‌وه.
دوای كۆچی دوایی تورگوت ئۆزال له ساڵی 1993دا، كوركوت ئۆزال ئه‌و داواكارییه‌ی په‌سه‌ند كرد كه بۆ خۆپاڵاوتنی بۆ په‌رله‌مانتاری پێشكه‌شی كرابوو و، له 24ی كانوونی یه‌كه‌می 1995دا، له‌سه‌ر لستی پارتی ئاناوهتهن ANAP، به په‌رله‌منتاری ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردرا و، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی ناوخۆی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی گرووپی AGİTی له په‌رله‌مان به‌ڕێوه بردووه. به‌ڵام به‌هۆی بیروڕا جیاكانییه‌وه له 13ی ئابی 1997دا، له ANAP جیابوویه‌وه.
ئۆزال، له 28ی ئه‌یلوولی 1997دا له كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتدا بۆ سه‌رۆكایه‌تی گشتیی هه‌ڵبژێردرا و له 22ی ئاداری 2001یشدا، وازی له‌و پۆسته هێنا.