Sefa Mutlu
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئیستانبوڵ-AA
بەمەبەستی هاوکاری کردن و بەهاناوەچوونی ئافرەتان کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە بەندیخانەکاندا هەموو رۆژێک ئەشکەنجە دەدرێن، "کاروانی ویژدان بۆ ئافرەتان"بەڕێ کەوت و پێش بەڕێکەوتنی کاروانەکەش، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخرا.
جێگری سەرۆکی گشتی بزووتنەوەی داد و مافی مرۆڤ(IHAK)، گولدەن سۆنمەز لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان گوتی "لە سووریا خەڵکی دەکوژرێت، بە رێگای چەکی قەدەغەکراو و چەکی دیکەش. هەندێک جار کۆمەڵکوژی کراوە. ئێستا شایەتی سەردەمێکین کە رەشەکوژی منداڵ دەکرێت. نزیکەی یەک ملیۆن کەس کوژراون. ١٥ هەزار منداڵیش. ئەوانەی بەخت یاوەریان بووە ئەوانەن کە لە پێناو مانەوەیان لە ژیاندا، ئاوارە بوون. سنووەکان داخران منداڵەکان لە دەریادا خنکان. زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس لە ناوەندی لێکۆڵینەوە و بەندیخانەکاندا بەندکراون. بەبێ جیاوازی کردن لەنێوان منداڵ و ژن و ئافرەت و کەسانی بەتەمەندا. ١٣ هەزار و ١٠٤ کەس لەم قۆناغەدا بە پیر و منداڵ و ئافرەتەوە لە بەندیخانەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە.
سۆنمەز ئاماژەی بەوەدا کە ٧٦ هەزار کەس بێسەروشوێنن و وەک"ونبوو" ناویان هاتووە.و ئاماژەی بەوەکرد کە بەمەبەستی پشتگیری لە ئافرەتانی سووریا ئەم کاروانەیان ئامادە کردووە و بەرەو ئەوێ بەڕێ کەوتوون.
لەو کاروانەدا کە ئافرەتانی تورکیا پێشەنگین لە هاوکاریدا، لە ٥٥ وڵاتی جیهانەوە بە زمان، ئایین، رەگەز و کولتووری جیاوازەوە بەشدارن تێیدا.
چاوەڕێ دکرێت ٢٠٠ پاسی هاوکاری بگاتە هاتای لەسەر سنووری سووریا.