Hamit Hüseyin
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
بە ئامانجی ئازادکردن و گەیاندنی دەنگی ئەو ئافرەتانەی کە لە سووریا لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە زیندانی کراون و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ھەموو رۆژ ئەشکەنجە دەدرێن، لەژێر ناوی "لە پێناو ئافرەتان گرووپی ویژدان" ئەمڕۆ شەشی ئادار ژمارەیەک چالاکوان لە ئیستانبوڵەوە بەرەو سنووری سووریا بەڕێ دەکەون.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە لایەن جێگری سەرۆکی گشتی مافی مرۆڤ و بزووتنەوەی داد لە تورکیا، پارێزەر گولدەن سۆنمەز رایگەیاند "بە ھۆی جەنگی ناوخۆیی سووریاوە کە پێی ناوەتە حەوتەمین ساڵی، نزیکەی یەک ملیۆن ئافرەت و منداڵ لەو وڵاتە کوژراون و گیانیان لەدەستداوە".
گولدەن سۆنمەز ئاماژەی بەوەدا کە لە شەڕی ناوخۆدا، ١٥ ھەزار منداڵ کوژراون و گوتی: "ئەم منداڵانە بە ھۆی بۆردومان جەستەیان لێبۆتەوە، ژێر دارو پەردووی بینا رووخاوەکان کەوتوون. بەر غازی کلۆر و سارین و چەکە کیمیاوییەکانی دیکە کەوتوون و چەندین منداڵیش ئەشکەنجە دراون".
گوتیشی، گرووپەکە ئەمڕۆ شەشی ئادار لە ئیستانبوڵەوە بە پاس بەڕێ دەکەون و بە رێگەی ئیزمیت، ساکاریا، ئەنقەرە و ئادانا دەگەنە سنووری سووریا و لە هەشتی ئادار و لە رۆژی جیھانی ژنان لە شاری ھاتای کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکدەخەن.