Özcan Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند: "ئیدی گەیشتووینەتە خاڵێک دوای دەورییەی ھاوبەش. پێویستە یەپەگە بەتەواوی لەوێ بکشێنەوە و منبج رادەستی ھێزە خۆجێییەکان بکرێت".
ئیبراھیم کاڵن گوتی: "ئەوەی زۆر گرنگە لێرەدا ئەو بابەتانەیە کە کاتێک دەکشێنەوە چی جێدەھێڵن و چۆن، چەکەکان وەردەگرێتەوە یان نا، چارەنووسی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوێ چی بەسەر دێت و ئەمریکا ھاریکارییەکانی لەگەڵ یەپەگە کە ئیدی بۆ خۆیان تێچوویەکی زۆری ھەیە کەی و چۆن کۆتایی پێدەھێنرێت. بەدڵنیاییەوە پاککردنەوەی خۆرھەڵاتی فورات لە ھەموو چەکدارە تیرۆریستەکان و مەترسییەکان پەیوەستە بەو مەرجەوە".
ھەروەھا گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن گوتیشی: "تورکیا وڵاتێکە کە گەورەترین ھەستیاری لەبارەی ئاسایشی گیان و ماڵی خەڵکی سڤیلی ئەوێ نیشان دەدات بە کوردەکانیشەوە، بەڵام ھیچ کەس چاوەڕوانی ئەوە لە تورکیا نەکات کە دڵنیایی بداتە ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی و بەھەر ھۆکارێک بێت شەرعییەتیان پێ بدات".
ئیبراھیم کاڵن دەشلێت: "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەمریکییەکان باس لە ناوچەی ئارام، نەخشەیەک، ھێڵی سنووری نەکرا".