ئورفا
لە ماوەکانی پێشوودا و لە شاری ئورفا مۆزەخانەیەک بە ڕووی گۆرانی و موزیکە کلاسیکیەکانی شارەکەدا کرایەوەو بووە جێی سەرنجی زۆری خەڵکی شارەکە و تورکیا.
لە ڕێکخستنەوەیەکی تازەدا شارەوانیی ئورفا دەستی بە نۆژەنکردنەوە و ئەنجامدانی چەندین گۆڕانکاری لەو مۆزەخانەیەدا کرد.
ئەحمەد ئەشرەف فاقی بابا سەرۆکی شارەوانی ئورفا لە لێدوانێکیدا بۆ AA ئاشکرای کرد، بڕیار لەسەر نۆژەنکردنەوەی ئەو مۆزەخانەیەی پێش دوو ساڵ لە ئورفا کرایەوە دراوە.
ھەروەھا گوتی، مۆزەخانەی میوزیکی ئیبراھیم تاتڵیسەس کە پێش دوو ساڵ کرایەوە, لە ڕووی شوێنەوە زۆر بچوک بوو، ھەربۆیە بڕیار دراوە پاش نۆژەنکردنەوەکە شوێنەکەشی فراوان بکرێت.
ئەو مۆزەخانەیەدا کۆمەڵێ شتومەکی تایبەتی تاتڵیسەسی گۆرانیبێژ لەخۆ دەگرێ، ھەروەھا دوای نۆژەنکردنەوەی چەندین کاسێتی و ئامێری بەکارھێنراوی تایبەت لەلایەن تاتڵیسەسەوە لەو مۆزەخانەیەدا دادەنرێن.
فاقی بابا ئاشکراشی کرد، بڕیارە ئیبراھیم تاتڵیسەس لە رێوڕەسمی کردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە لە کۆتایی ھەفتەدا ئامادە بێ.