بورسا
گوندی یەنی قارائاغچ لەشاری قاراجەبێی، خەریکی پیشەیەکن نەوە بە نەوە بۆیان بەجێماوە، پیاوانی تەمەن ٥٠ -٧٥ ساڵی درێژە بە چنینی گۆرەوی دەدەن. بەھۆی پێشکەوتنی تەکنیکی دروومان دەڵێن بەرھەمەکانیان وەکو رابردوو مشتەری نییە.
باوباپیرانی دانیشتووی ئەو گوندە لەساڵی ١٩٢٣ لە شاری درامای یۆنانەوە چوونەتە بورسا، لەوێ پەرە بە پیشەی
چنینی گۆرەوی دەدەن. پێشتر لە مووی بزن گۆرەویان دروستکردووە.
دانیشتووانی یەنی قارائاغچ بەچنین و فرۆشتنی گۆرەوی سەرچاوەی بژێویان دابین بووە، جۆری گۆرەوییەکانیان بە "دراما" ناوی دەرکردووە. ئەو پیاوانەی لەو گوندە تەمەنیان لە نێوان ٥٠-٧٥ ساڵیدایە، تا ئەمڕۆ لە قاوەخانەکانی گوند کۆدەبنەوەو لەگەڵ دەمەتەقەی رۆژانە، گۆرەویش دەچنن.
بە ھۆی پێشکەوتنی تەکنتیکی دروومان، ئێستال بەرھەمیان وەکو ساڵانی رابردوو مشتەریی نییە.لە بارەی چۆنێتی دروستکردنی گۆرەوی دراما، یەکێ لەدانیشتووانی گوندەکە گوتی:" گەورەکانمان، خوریان دەرێسا و دەیانکردە داو. دواتر لە تێلی تایەی پایسکل پێنج شیشی چنینیان دروست دەکرد. گۆرەوی و بلوزیان دەچنی، بەڵام ئەمڕۆ تەکنیکی دروومان جێگای چنینی دەستیی گرتووەتەوە، سەرباری ئەوەیش ھێشتا گوندەکەمان درێژە بە پیشەی چنین دەدا".
دانیشتووانی گوندی یەنی قارائاغچ، لەتەمەنی حەوت ساڵان تا ٧٠ ساڵی فێرە گۆرەوی چنین دەبن و لەسەری بەردەوام دەبن.
شەعبان قایا تەمەن ٥٦ ساڵان دەڵێ لە تەمەنی حەوت ساڵی لە داپیرەیەوە فێری ئەو کارە بووە. بەم شێوەیە درێژە بە قسەکانی دەدات:" ساڵانی رابردوو ھەموو رۆژێک لە بورسا ١٥٠-٢٠٠ کیلۆ سوف دەھاتە گوندەکەمان. ساڵانە نزیکەی ٢٠٠ کیلۆ سوفمان دەکڕی و دەمانکردە گۆرەوی. ئەو کاتە لە ھیچ ماڵێکی گوندە کەس نەبوو نەزانێ گۆرەوی بچنێ، لە تەمەنی حەوت ساڵان تا ٧٠ ساڵی ھەموو گۆرەویان دەچنی. گۆرەوی سەرچاوەی بژێویمان بوو. یەکەمین جووت گۆرەوی کە دەمانچنی دەیانخستە ناو جۆگەلەی ئاو بۆ ئەوەی خێراتر بیچنم. دووەمینیشیان لە فڕنی نان دەیان سوتاند بۆ ئەوەی ئەو کەسەی گۆرەویەکە لە پێی دەکا، گەرم بێ. ئەوانە نەریتبوون".
قایا، پێیوایە تەکنیکی دروومان، گۆرەوی چنینی نزیکی لەناوچوون کردووە. دەڵێ لە سەردەمی منداڵی ئەو گۆرەویە زۆر رەواجی بوو:" زۆربوون ئەو بازرگانانەی لە دەرەوە دەھاتن، زۆر کڕیاری ھەبوو. لە ئیستەنبوڵ، باڵیککەسیر، مەڵاتیا، قۆنیا، ئاداپازاڕ دەھاتن بۆ کڕینی ئەو بەرھەمە. بەڵام تەکنیک ھەموو شتێکی لەناو برد".
قایا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ، لە رابردوو کاتێک بۆ کوڕێک دەھاتنە خوازبێنی کچێک پێیان دەگووتن کوڕەکەتان دەزانی گۆرەوی بچنی؟ ئەگەر کوڕێک نەیزانیبا کچەکەیان نەدەدایێ.
حوسێن یەمیشەن تەمەن ٧١ ساڵ، دەڵێ ٦٤ ساڵە گۆرەوی دەچنێ. یەمیەشین ئاماژە بەوە دەکات ئەوان لە رابردوو بەشەو لە مەیدانی گوند کۆدەبوونەوەی لەبارەی چنینی گۆرەوی ئاخۆ کێ سوفەکەی تەواو دەکات پێشبڕکێیان دەکرد:" سەعات چوار تا رۆژھەڵات گۆرەویمان دەچنی. دواتر دەگەڕاینەوە ماڵەوە بۆ نانخواردن. پاشانیش جارێکی تر دەگەڕاینەوە سەر چنینی گۆرەوی. کەس نەبوو لە گوند وەکو من گۆرەوی بچنێ".
حوسام تۆز تەمەن ٧٠ ساڵ کە لەو گوندە کاری شوانی کردووە، دەڵێ لەلایەک ئاژەڵم دەلەوەڕاند و لەلایەکەی تریش گۆرەوی دەچنی.
تۆز پێیوایە بۆ ئەوەی پیشەی باپیرانیان لەناو نەچێ ھەموو توانایەکیان خستۆتەگەڕ:" ئاژەڵمان بەخێو دەکرد و گۆرەویمان دەچنی. ئەوە پیشەی ئێمەیە، لە باپیران بۆمان بەجێماوە. ئەوە بۆ من کاری لابەلایە. ئەمڕۆ ئەوە پارە ناکات، کەس نایکڕێ. ئەوەی بشیکڕێ لە ١ لیرە زیاتر پارەی پێنادا. لە رابردوو گۆرەوی سوف زۆر پارەی دەکرد".