ئیستەنبوڵ
ھاوسەرۆکی بەدەپە ( گوڵتەن کشاناک) لەمەراسیمی پشتیوانیکردن لەڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی "پرسی کەجەکە" گوتی " ئەو رۆژنامەنووسانەی راستی دەنووسن دەخرێنە گرتووخانەوە، ئەو دەسەڵاتەی ترسی لەگوتنی راستییەکان ھەبێ دەسەڵاتێکی چەوسێنەرە. ئێستا لەتورکیا بە ھەزاران رۆژنامەنووس بە تاوانی گواستنەوەی راستییەکان بۆ خەڵک دەستگیرکراون و بەشی زۆری میدیاکانیش سانسۆریان دەخرێتە سەر. ئەگەر میدیا و راگەیاندن ئازاد نەبن ئەوا ھیچ کەس ئازاد نییە، ئەکەر پێنووس و شاشەکان ئازاد نەبن ئەوا ناتوانین باس لە بوونی دەوڵەتی یاسا بکەین لەم وڵاتەد".
کشاناک جەختیکردەوە لەسەر دەرفەتدانی زیاتر بەمیدیاو رۆژنامەنووسان لەتورکیاو گوتی " بە گوشار خستنە سەر رۆژنامەنووسان و سانسۆر کردنی رۆژنامەکان، کەس ناتوانێ راستییەکان بیشارێتەوە، ئەرکی سەرشانی ئێمە ئەوەیە پێکەوە پشتگیریی لە میدیای ئازاد بکەین و بە پەلە رەوتی میدیای ئازاد لە سەرانسەری وڵاتدا بەرەو پێش بەرین".
ھاوسەرۆکی بەدەپە ئاماژەی دا بە ئاماری (سەندیکای رۆژنامەنووسانی تورکیا) و رۆژنامەی (ئۆزگور گوندەم) کە بەگوێرەی ئاماری ئەوان ئێستا ٦٤ رۆژنامەنووس لە گرتووخانەکانی تورکیادان.