ئیستەنبوڵ
لەمیانی یارییەکانی خولی تۆپی پێی تورکی، ھەردوو یانەی (گەڵاتەسەرای) و (بێشیکتاش) لە یاریگای ئاتاتورک ئۆلمپیاد رووبەڕووی یەک بوونەوە. یارییەکە تا دەقیقەی ٩١ لە بەرژەوەندیی گەڵاتەسەرای بوو بە ئەنجامی ٢-١.
دوای ئەوەی یاریزانی بەرازیلی (فیلیۆ میلۆ) یاریزانێکی بێشیکتاشی زۆر بەتوندی خست، لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی سووری پێدرا. دوای ئەو رووداوە ھاندەرانی یانەی بێشیکتاش رژانە ناو یاریگاو زیانێکی زۆریان بە گۆڕەپانەکە گەیاند.
سەعاتێک دوای ئەو رووداوە ناوبژیوان بڕیاری تەواوبوونی یارییەکەی دا.
ئاسایشپارێزانی یاریگا ٦٦ کەسی گومانلێکراویان دەستگیرکردووەو لێپێچینەوەیش بەردەوامە.
یەکێ لە رۆژنامەنووسان نووسیویەتی" ئایا رووداوەکان دوای لێدانەکەی میلۆ دەستیان پێکرد؟ خۆ میلۆ کارتی سووری وەرگرت.... کەواتە سزادرا... پێویست نەبوو ئەوە رووبدات".
واچاوەڕواندەکرێ یانەی بێشیکتاش سزابدری لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی تورکیاوە.