وان
نازمی سەزەر سەرۆکی شارەوانی گەڤاش لە وان، دەربارەی مەڕاسیمی چوارەمینی کڵیسای ئاکدامار لە ئەمساڵدا دەڵێ:" ئامادەکاریەکان بۆ مەڕاسیمی ئایینی ئاکدامار درێژەیان ھەیە. بە جوانترین شێوە پێشوازی لە میوانەکان دەکەین".
کلێسای ئاکدامار، کە دەکەوێتە ناو سنووری شارۆچکەی گەڤاش لە شاری وان، دوای مۆڵەتی تایبەتی لە وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا لە ٨ ئەم مانگە مەڕاسیمی چوارەمینی ئایینی ساز دەکات، ئامادەکاریەکانیش لەمبارەیەوە بەرەو کۆتایی دەچن.
لە کەناری دەریاچەی وان، سەزەر سەرۆکی شارەوانی گەڤاش بۆ رۆژنامەنووسان باسی ئەو مەڕاسیمەی کرد کە ساڵانە جارێک ساز دەکرێت. رایگەیاند کە بەرپرسان و ھاووڵاتیان بۆ سەرکەوتنی مەڕاسیمەکە درێغیان نەکردووە.
سەزەر لە قسەکانیدا ئاماژەی بە مەڕاسیمی ساڵانی رابردوو کرد و رایگەیاند کە ھیچ کێشەیەکی ئەمنی نەھاتۆتە ئاراوە، ئەمساڵیش بەھەمان شێوە رێوشوێنی ئەمنی توند دەگرینەبەر.